
ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای تێسلا پێشنیاریان کردووە، ئەگەر ئیلۆن مەسک، سەرۆکی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا، بتوانێت وابکات کۆمپانیاکەیان لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا ئامانجە گەورەکانی بەدەستبهێنێت، بڕی یەک تریلیۆن دۆلار وەک پاداشت وەردەگرێت.
شێوازی جێبەجێکردن: بەپێی پلانەکە، مەسک هیچ مووچە یان پاداشتێکی ئاسایی وەرناگرێت، بەڵکو تەنیا ئەو بڕە پارە زۆرە وەردەگرێت ئەگەر بەهای تێسلا زیاتر لە هەشت هێندە زیاد بکات و چەندین ئامانجی دیکەش بەدی بهێنێت.
زانیاریی زیاتر: بۆ بەدەستهێنانی ئەم پاداشتە زۆرە، مەسک کە لە ئێستادا دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە و خاوەنی 428 ملیار دۆلارە، پێویستە داهاتی تێسلا 24 هێندە زیاد بکات، یەک ملیۆن تەکسی ڕۆبۆتی بخاتە کار، یەک ملیۆن ڕۆبۆتی زیرەکی دەستکرد بفرۆشێت، و ١٢ ملیۆن ئۆتۆمبێلی دیکەی تێسلاش بفرۆشێت.
لێدوانی فەرمی: ڕۆبن دێنۆڵم، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی تێسلا، ڕایگەیاند، لەوانەیە ئەمڕۆ ئەم گەشەکردنەی پلانی بۆ دانراوە مەحاڵ دەربکەوێت، دەتوانرێت بە بیرۆکەی نوێ، تەکنەلۆژیای باشتر و داهێنانی زیاتر بەدی بهێنرێت.
ئەمەش بزانە: مانگی ڕابردوو لە بەرامبەر کارەکانیدا بڕی 29 ملیار دۆلار لە پشکەکانی تێسلا وەک پاداشت بە مەسک بەخشرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






