
لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر لیستی بەربژێرانی ئامادە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پێشکەشی کۆمیسیۆنی نەکردووە و چاوەڕێی وادەی کۆتایی دەکات.
وێنە گەورەکە: یەکێتی هەموو ڕێکارەکانی لیستی بەربژیرانی تەواو کردووە، بەڵام دوای ئەوەی کۆمیسیۆن 10 کاتژمێر وادەی پێشکەشکردنی لیستی بەربژێرانی درێژ کردەوە، پێشکەشکردنەکەی دواخست.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد ئەسعەد شێتنە، بەرپرسی هۆبەی کاروباری حیزبەکان و پاڵێوراوان لە نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "تاوەکو ئێستا یەکێتی لیستی ناوی بەربژێرانی لە بازنەی هەولێر پێشکەش نەکردووە، بەر لە تەواوبوونی وادەکە لیستەکە دەهێنن".
لەلایەکی دیکەوە: هەژار محەممەد، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردن لە مەڵبەندی سێی یەکێتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بۆ ئەوەی ناوی بەربژێرەکان ئاشکرا نەبن، تاوەکو کەمێک پێش تەواوبوونی وادەکە، لیستەکە پێشکەش ناکەین".
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی لە بازنەی هەولێر شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتی دەبێت و زیاتر لە 20 بەربژێریش لەو بازنەیە بەربژێرکراون.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت






