ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، میوانی کاتژمێر 12ی ئاڤا میدیا بوو
ئاڤا نیوز
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: پەیوەندی نێوان فەرەنسا و کوردستان، مێژووییە و ئەوەی دوێنێ لە پاریس کرا جێگەی شانازییە.
وێنە گەورەکە: بە بانگهێشتێکی فەرمیی حکومەتی فەرەنسا، سەرۆک بارزانی سەردانی فەرەنسای کرد، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتیشدا، ڕۆژی هەینی 5/9/2025 بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، شەقامێک لە پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی' لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ناوی "پێشمەرگە" ناونرا.
لێدوانی فەرمی: ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: کردنەوەی ئەو شەقامە لە پاریس دانپێدانێکی تایبەتە بۆ ناوی پێشمەرگە، ئامادەبوونی سەرۆک بارزانیش وەکو پێشمەرگەیەک و مەرجەعی کوردستان هەواڵێکی زۆر خۆشە و شانازییە بۆ کورد و کوردستان.
- فەرەنساو کوردستان پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە سەردانی بارزانی نەمر و شۆڕشیان کردووە، لە دوای ڕاپەرینیش خاتوو دانیل میتران لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی هەرێمی کوردستانی کردووە و دۆستایەتیی زۆر نزیکی لەگەڵ سەرۆک بارزانی هەبوو.
- دۆستایەتیی کوردستان و فەرەنسا کولتوورێکی دروست کردووە، دەتوانین پێی بڵێین: کولتووری پشتیووانی وڵاتی فەرەنسا لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە.
- پێویستە پەیوەندی نێوان ئێمە و فەرەنسا هەموو کات نوێبکرێتەوە و بەردەوام بەهێزتر و فراوانتر بکرێت.
ئاری هەرسین ئەمانەشی گوت: پێشمەرگە سیمبوولی بەرخوادان و ئازادای مرۆڤایەتییە و سنوور ناناسێت بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و داکۆکی کردن لە ئازادی.
- سەرۆک بارزانی بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات بۆ یەکڕیزی ناوماڵی کورد.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاری هەرسین ڕایگەیاند؛ بەگوێرەی زانیارییەکانی من، پێش مانگی 11 کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێت.
- ئێمە و یەکێتی بەرپرسیارییەتی مێژوویمان لەسەر شانە، پەیوەندیمان زۆر باشە و ئەو ئیرادەیە لە هەردوولا هەیە کابینەی نوێ لە زووترین کات پێکبهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 34 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێکی سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەیە ئەم شەڕە کۆتایی بێت






