
یەکێک لەو مۆلیدە کارەباییانەی کە بۆ بیرهەڵکەندن بەکارهێنراوە
ئاڤا نیوز
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە چوار چالاکی جیاواز و لە چوار شوێنی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەست بەسەر پێنج ئامێری بیرهەڵکەندن داگیرا، چوار کەسیش دەستگیر کراون.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە ئاوی ژێرزەوی هەڵکەندنی بیر لە هەرێمی کوردستان دەبێت بەپێی مەرج و رێنماییەکان و بە مۆڵەتی فەرمی بێت، بەدەر لەوە ڕێگری لیدەکرێت و سەرپێچیکارانیش ڕووبەڕووی ڕێکای یاسایی دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیس و دارستانی سلێمانی بە ئاڤا میدیای وت، بەردەوام تیمەکان لە ئەرکدان بۆ ئەوەی هەر کەسێک بیەوێت سەرپێچی بکا و بەبێ مۆڵەت بیر لێبدات ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
زانیاریی زیاتر: پۆلیسی دارستانی بەکرەجۆ دەستیگرتووە بەسەر ئامێرێک، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق یەک ئامێر، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەک ئامێرێک و پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەواری شار لەناو شاری سلێمانی دەستیانگرتووە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن.
ئەمەش بزانە: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 126 ئامێری هەڵکەندنی بیر و ساڵی رابردووش زیاتر لە 500 ئامێر دەستییان بەسەر داگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 33 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێکی سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەیە ئەم شەڕە کۆتایی بێت






