كەمتر لە دوو مانگی دیكە تەواوی دەورووبەری هەولێر لە پرۆژەی فریاگوزاریی ئاو سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 8 ئەیلوول

کارکردن لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، لە ماوەی مانگ و نیوێك بۆ دوو مانگی دیكە، پرۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر دەگاتە ناحیەكانی شاوێس و بەحركە و قەزای عەنكاوە لە دەورووبەری شاری هەولێر.
چیرۆكی سەرەكی: دوای سوودمەندبوونی سەرجەم گەڕەكەكانی دەرەوە و ناوەوەی سنووری 120 مەتریی هەولێر لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، قۆناغی دووەمی پرۆژەكە بەكردەیی چووەتە بواری جێبەجێكردن و، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی كۆمپانیای 'كەی وەن' ئێستا سەرقاڵی دانانی تۆڕە ناوخۆییەكانی ناحیەی بەحركە و شاوێس و قەزای عەنكاوە ـن بۆ بەستنەوەی ئەو شوێنانە بە پرۆژەی فریاكەوتنی خێرایی ئاوی هەولێر.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی كارەكانی دانانی تۆڕە ناوخۆییەكانی دابەشكردنی ئاو لە سنووری شارەوانییەكانی یەك، دوو، سێ، چوار، پێنج و شەشی سنووری شاری هەولێر، ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستكراوە بە دانانی تۆڕەكان بۆ دەوروبەری شاری هەولێر بەدیاریكراویش بۆ ناحیەكانی شاوێس و بەحركە و گەڕەكی سێبەردان. سبەش پرۆژەكە دەگاتە قەزای عەنكاوە.
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە، ئامانجمانە لەماوەی مانگ و نیوێك بۆ دوو مانگ كارەكانمان تەواو بكەین؛ بەو پێیەش تا مانگی نۆڤێمبەری داهاتوو، قۆناغی دووەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواودەبێت.
بۆچی گرنگە: پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، جگە لەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ دەیان گەڕەكی شاری هەولێر دابینكردووە و گرفتی كەمئاوی شارەكە تا 30 ساڵی دیكە چارەسەر دەكات، هاوكات 489 بیری ئاویش بەهۆی پرۆژەكە كوژێنراونەتەوە و بە تەواوبوونی پرۆژەكەش، هەزار بۆ هەزار و 200 بیری ئاو دادەخرێن، ئەمەش سوودی زۆری دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئاوی ژێرزەوی و قەیرانی وشكەساڵی بۆ ئاییندە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەوروپا: فەرەنسا زانیاریی هەواڵگریی دژی دیمەشق داوەتە هەسەدە






