
ئاڵای کوردستان و ئیماڕات
ئاڤا نیوز
شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات و بە بەشداریی ژمارەیەک کۆمپانیای وڵاتەکە، کۆنفرانسێکی تایبەت بە وەبەرهێنان لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەبووژێتەوە و بەرەوپێشچوونی زیاتر تۆمار دەکات، کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و وڵاتانی ناوچەکەش بۆ وەبەرهێنان لە پڕۆژەکانیان ڕوو لە کوردستان دەکەن، لەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ چوارشەممە کۆنفرانسێکی تایبەت بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای وت: لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە 21 کۆمپانیای ئیماراتی لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و وزەی نوێبووەوە و چەند سێکتەرێکی دیکە بەشداریی دەکەن، کۆنفرانسەکە بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی دراوی نێودەوڵەتییە و سیمیناری تایبەت بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ساز دەکرێت.
بە گوتەی بەرگەشت ئاکرەی، شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانە و چەند کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان لەگەڵ کۆمپانیا ئیماراتییەکان دەبێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دەستەی وەبەرهێنان دەیەوێت وەبەرهێنەر و وەبەرهێنانی وڵاتی ئیمارات زیاتر ئاشنای دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بن لە هەرێمی کوردستان، تاوەکوو پرۆژەکانیان بهێننە کوردستان و سەرمایەکانیان لێرە بخەنە گەڕ.
بۆچی گرنگە: بە هاتنی سەرمایەدار و وەبەرهێنانی وڵاتە بیانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، ئابووریی ناوچەکان زیاتر دەبووژێتەوە و کوردستان زیاتر بە ڕووی جیهاندا دەکرێتەوە، هەروەها سەدان هەلی کار بۆ هاونیشتمانیان دەڕەخسێنێت، چونکە مەرجە لەسەر هەر پرۆژەیەک 75٪ دەستی کاری خۆماڵی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەتووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە: بەردەوام دەبم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەتووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە: بەردەوام دەبم






