
وێنەی ئەو گەنجانەی لە لیبیاوە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 10/9/2025، ئەو 25 گەنجە کوردەی لە ماوەی ڕابردوودا لە لیبیا ئازادکران، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێکی زۆری ئەو گەنجانەی لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کیشوەری ئەفریقیا ڕوو لە ئەوروپا دەکەن، هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی وڵاتی لیبیاوە بگەن بە کەناراوەکانی وڵاتی ئیتالیا، 25 کوردیش ئەو ڕێگەیان بەکارهێنابوو و لە وڵاتی لیبیا دەستگیر کرابوون، دوای ئازادکردنیشیان ئەمڕۆ لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕێنرانەوە کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سروە ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەمەهانگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گوتی: دوای پەنجا ڕۆژ مانەوەی ئەو گەنجانە لە گرتووخانەکانی وڵاتی لیبیا، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، توانیان گەنجە دەستگیرکراوەکان بدۆزنەوە و ئازادیان بکەن و پاسپۆرتیان بۆ دابین بکەن، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیش ئەرکی گەڕاندنەوەی ئەو گەنجانەی لە ئەستۆ گرت.
باکگراوند: ئەو گەنجانە ڕۆژی یەکشەممە 2025-06-29 لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی هەولێر و فرۆکەخانەی بەغدا گەشتیان کردووە، هەموویان لە قاهیرەی پایتەختی میسر دابەزیون، لە 30ـی مانگ چوونەتە بەنغازی لە لیبیا، لە 1/7/2025 بەرەو تەرابلوس بەڕێکەوتوون، لە نێوان میسراتە و ئەلخومس دەستگیر کراون، بەهۆی 'لۆکەیشنی سەر ئەپل ئایدی' زانیویانە لە ئاسایشی گشتیی تەرابلوس ڕاگیراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 34 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێکی سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەیە ئەم شەڕە کۆتایی بێت






