
دیمەنی یەکێک لە قوتابخانەکان و ئامادەبوونی قوتابیان لە کاتی وانەخوێندن
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەکارهێنانیان وەک بنکەی دەنگدان، لە 5 تا 13ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە قوتابخانەکانی عێراق پشوو دەبێت.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ بکرێت، زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، چاوەڕێش دەکرێت سەرەتای مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەڵای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە 5 تا 13ی مانگی تشرینی دووەم وەزارەتی پەروەردەی عێراق قوتابخانەکان ڕادەستی کۆمیسیۆن دەکات، ئەویش بە ئامانجی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن و بەکارهێنانیانی قوتابخانەکان وەک بنکەی دەنگدان.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێش کۆمیسیۆن ڕایگەیاند، لە ئاستی هەموو پارێزگاکان لیژنە بۆ چاودێری پێشێلکارییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن پێکهێنراون، دیارترین پێشێلکاریش بانگەشەی پێشوەختی کاندیدەکانە پێش وادەی فەرمی کە کۆمیسیۆن دیاریدەکات، ئەوەش وادەکات کاندیدەکان بە پێبژاردنی دارایی و ڕێکاری یاسایی دیکە سزابدرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
چەکدار گۆرانییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت






