
: ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)
ئاڤا نیوز
ئەنەکەسە دەڵێت، پابەندن بە بڕیارەکانی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و داوای کاراکردنی کارەکانی لیژنەی دانوستانکاری کوردیش لەگەڵ دیمەشق دەکەن، تا وەک مەرجەعییەتێکی باڵا بتوانێت بڕیاری چارەنووساز بدات.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە زیاتر لە سێ مانگە لیژنەی دانوستانکاری کورد لەگەڵ حکومەتی سووریا پێکهێنراوە بەڵام لیژنەکە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامنەداوەو سەردانی دیمەشقیشی نەکردووە، پەیوەندییەکانی دیمەشق و ئیدارەی خۆسەریش بەرەوپێشچوونێکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەدیووە و ڕێککەوتنەکەی نێوانیان مەترسی هەڵوەشاندنەوەی لەسەر دروستبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) ڕۆژی شەممە لە قامیشلۆ کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە گفتوگۆ و دانوستانی ڕاستەقینە لەنێوان دیمەشق و کورد بکرێت بۆ گەرەنتی چارەسەرێکی دادپەروەرانەی دۆزی کورد لە سووریا و دیاریکردنی شێوە و ناسنامەی دەوڵەت لە داهاتوودا، لەو چوارچێوەیەشدا ئەوان جەخت لە پابەندبوون بە بڕیارەکانی 26ی نیسان (کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان) دەکەنەوە، داواش دەکەن شاندی هاوبەشی کوردی کارا بکرێت و بۆ دەرکردنی بڕیارە گرنگەکان، وەک مەرجەعییەتێکی باڵا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگیی و کار هاوبەش لەنێوان هەموو پیكهاتەکانی سووریا دەکەنەوە ئەویش بە ئامانجی بەدیهێنانی خواستی هەمووان لە دەوڵەتێکی دیموکراسی فرەڕەنگ کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە






