ئەمریکا و عێراق کار بۆ گواستنەوەی مەترسیدارترین زیندانییانی داعش لە سووریاوە دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و عێراق کار بۆ گواستنەوەی مەترسیدارترین زیندانییانی داعش لە سووریاوە دەکەن

وێنەی کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی ئەرکدا

ئاڤا نیوز

جۆ کێنت، بەرپرسی باڵای دژە تێرۆری ئەمریکا، ڕایدەگەیەنێت کار بۆ جیاکردنەوەی ناسنامەی مەترسیدارترین زیندانییانی داعش دەکەن تاوەکو لە سووریاوە بۆ زیندانەکانی عێراق بگوازرێنەوە.

لێدوانی فەرمی: جۆ کێنت، بەرپرسی ناوەندی نیشتمانیی دژە تێرۆری ئەمریکا، لە هەژماری فەرمیی خۆی ڕایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەغدا بووم و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆبوومەوە؛ واشنتن پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان بۆ بنبڕکردنی هەڕەشەی داعش و کۆتاییهێنان بە دۆسیەی زیندانییانی ئەو ڕێکخراوە."

زانیاریی زیاتر: لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، جۆ کێنت دیدارێکی گرنگی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی، ثابت عەباسی، وەزیری بەرگریی و فەرماندە باڵاکانی دەزگای دژە تێرۆر ئەنجامداوە بۆ ڕێکخستنی وردەکارییەکانی پڕۆسەی گواستنەوەکە.

٠ هەوڵەکان لە ئێستادا چڕکراونەتەوە بۆ دیاریکردنی وردی ناسنامەی ئەو زیندانییانەی کە وەک "مەترسیدارترین" پۆلێن کراون تاوەکو بە شێوەیەکی پارێزراو بگەیێنرێنە گرتووخانە تایبەتەکانی عێراق. ئەم جووڵە چڕە ئەمنییە دوای ئەوە دێت کە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە فەرمیی دەستپێکردنی پڕۆسەکەی ڕاگەیاند و ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیە ئاڵۆزە بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، تاوەکو ڕێگریی لە هەر بۆشاییەکی ئەمنیی بگیریێت کە تێرۆریستان سوودی لێ ببینن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: