ژمارەیەک جووتیاری کوردستان لە بەغدان و داواکارییەکیان لە حکومەتی عێراق هەیە
- هەواڵ
- 14 ئەیلوول

وێنەی ئەو جووتیارانەی سنووری ئیدارەی سەربەجۆی سۆران و قەزای پێنجوێن کە سەردانی بەغدایان کردووە
ئاڤا نیوز
جووتیارانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کردووە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق دەکەن ڕێگری بکەن لە هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵیی قاچاغ بە تایبەت تەماتە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی هەر بەرووبوومێکی کشتوکاڵیی ناوخۆ، هاوردەکردنی ئەو بەرووبوومە قەدەغە دەکرێت، ئەمەش وەک پاڵپشتی بۆ جووتیاران و گرنگی دان بە بەرووبوومی کشتوکاڵیی ناوخۆ، بەڵام زۆر جار هێنانی بەرووبوومی کشتوکاڵی بەشێوەی قاچاغ کاریگەری لەسەر نرخی بەرووبوومی ناوخۆ دەکات و زیانی زۆر بە جووتیاران دەگەیەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک لە جووتیارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای پێنجوێن، سەردانی بەغدایان کردووە و بڕیارە لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کۆببنەوە و نیگەرانی خۆیان و داواکارییەکانیان بگەیەنن بە دەستەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق، بۆ ئەوە ڕێگری لەو بەرووبوومانە بکەن کە ئێستا لەو ناوچە کوێستانییانە پێدەگەن.
لێدوانی فەرمی: پارێزەر دانەر عەبدولغەفار، ئەندامی شاندی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت، ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کۆدەبینەوە، داوایان لێدەکەین ڕێگری بکەن لە هێنانی تەماتە و بەرووبوومی دیکەی هاوینە لە دەرەوە، بەتایبەت ئەو بەرووبوومانەی هاوردەکردنیان قەدەغە کراوە.
- داواش دەکەین لە بازگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ڕێگری نەکرێت لە هەناردەکردنی بەرووبوومی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق.
- ژمارەیەک بەڵگە و ڤیدیۆمان ئامادەکردووە و لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەکان دەیانخەینەڕوو، کە لەچەند دەروازەیەک ڕێگە بە هاوردەکردنی تەماتە دەدرێت هەرچەندە ئێستا هاوردەکردنی قەدەغە کراوە، بە تایبەت لە دەروازەی شەلەمچە لە پارێزگای بەسڕە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی قەدەغەی هاوردەکردنی بەشێک لە بەرووبوومی هاوینە بەم جۆرەیە:
-تەماتە لە 5/15/2025 تاوەکو 12/1/2025
- کولەکە لە 4/15/2025 تاوەکو 11/15/2025
-خەیار لە 4/15/2025 تاوەکو 11/15/2025
-پیازی وشک لە 5/1/2025 تاوەکو 10/15/2025
-باینجان لە 5/20/2025 تاوەکو 11/1/2025
-هەنار لە 8/15/2025 تاوەکو 12/15/2025
-ترێ لە 7/1/2025 تاوەکو 11/15/2025
-سێو لە 8/15/2025 تاوەکو 12/1/2025
-گوڵەبەڕۆژە لە 7/1/2025 تاوەکو 11/1/2025
پەتاتەی خواردن و قارچک، تەڕەپیاز و بەرووبوومە گەڵاییەکانی وەک توور، سڵق ،کەرلەم، شێلم و قەرنابیت بە درێژایی ساڵ نابێت هاوردە بکرێن.
زیانە سەرەکییەکان: هاوردەکردنی بەرووبوومی قاچاغ ڕێگری دەکات لە بەبازاڕکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵیی ناوخۆ ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ دروست دەکات و جووتیاران دووچاری زیانی زۆر دەکات.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو، لیژنەیەک لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەردانی سیدەکانیان کردبوو بۆ بینینی بەرهەمی تەماتە و بە "باشترین تەماتە" وەسفیان کردبوو.
ئەمەش بزانە: ئێستا ڕۆژانە پێنج هەزار تۆن تەماتەی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە سۆران و پێنجوێن هەناردەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






