
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە هاوپەیمانییەتی وڵاتەکەی لەگەڵ قەتەر دەکاتەوە و بە "هاوپەیمانێکی گەورە" ناوی دەبات.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشی هەفتەی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر و بە ئامانجگرتنی سەکردەکانی حەماس لەو وڵاتە کادانەوەی ناخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، هەر پەیوەست بەم پرسە دوێنی یەکشەممە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کۆبوونەوەیەکی ئامادەکارییان ئەنجامدا بۆ گرتنەبەری ڕێکار و وەڵامی گونجاو بەرامبەر ئیسرائیل و یەکخستنی هەڵوێستی وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، قەتەر هاوپەیمانێکی گەورەی ئەمریکایە، ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت شتێک لەبارەی حەماسەوە بکات، بەڵام ئیسرائیل دەبێت وریا بێت.
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل ترەمپ وتبووی، ''دڵخۆش نیم بەم کارەی ئیسرائیل، هێرشکردنە سەر قەتەر بڕیارێکە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داویەتیی و هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نەبووە".
باکگراوند: ڕۆژی 2025-09-09، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، ئامانجەکە کوشتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس بوو، بەڵام لە دوای هێرشەکە ئاشکرا کرا کە سەرکردەکانیان ڕزگاریان بووە بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بڵاوبکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






