
دیمەنی شوشتنی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن، هەڵمەتی شوشتنی قوتابخانەکانی هەولێر دەستی پێکرد، هەڵمەتەکە لەلایەن شەش تیمەوە جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە هەفتەی یەکەمی پێش دەستپێکی ساڵی خوێندن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکرێت بۆ پێشوازی لە قوتابیان.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزیی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: شەش تیممان ئامادەکردووە لە سنووری هەر شەش شارەوانیی هەولێر، ئەو تیمانە ڕۆژانە 12 بۆ 15 باڵەخانەی قوتابخانەکانی سەنتەری شاری هەولێر خاوێن دەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: لە سەنتەری شاری هەولێر نزیکەی 200 باڵەخانەی قوتابخانە هەیە و بەشی زۆری ئەو باڵەخانانە لە هەڵمەتەکەدا خاوێن دەکرێنەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەپێی ئامارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان حەوت هەزار و 531 قوتابخانە هەن، ساڵانەش پێش دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن ئەو قوتابخانانە ئامادەکاری پێویستیان بۆ دەکرێت وەک شوشتن و خاوێنکردنەوە و ڕێکخستنەوەی پۆل و هۆبەکان.
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 21ـی ئەم مانگە ساڵی خوێندنی 2026-2025 لە قوتابخانە حکومییەکان و ئەو قوتابخانە ناحکومییانەی بە سیستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن دەست پێدەکات، بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
14 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






