
لە پانزەی سێپتێمبەردا، تەمەنی (ئاڤا میدیا) بوو بە ساڵێک ، کەناڵێک کە لە منداڵدانی پێویستییەوە هاتە دنیاوە و زۆر بە خێرایی بەسواری چەندین شەپۆلی بەرزو کەفچڕێنەوە هات و تسونامییەکی لە قوڵایی دەریای مەنگی میدیای کوردییدا هەڵکرد . ئەو ساوا زرت و بزێوە هات و گەلێ دەقی ناو کتێب و پێوەری ستانداردی تێکشکاند ... دەرگەی ستۆدیۆ ناکامڵەکانی خستنە سەرپشت بۆ خەڵکی سادەی کوردستان .. ئەوەیشی نەیتوانی بگاتە ناو ستۆدیۆ ، ئاڤا بارو بارگەی خۆی پێچایەوەو بە هەموو کەرەسەو کادیر و تەکنەلۆژیاکەیەوە گەیشتە لایان ... بۆ ناو بازاڕ ، بۆ سەر قەڵا ، بۆ ناو پارک و سەیرانگەو هۆڵ و یاریگە ... بۆ شارەحەیاتەکە و زاخۆی دەلال و ناو کەرکووکی دڵی کوردستان .
خوێندنەوەی هەواڵی کردە گێڕانەوەی چیرۆکی ڕووداوەکان ... زمان و شێوازی گێڕانەوەکەیشی سادە ساکارەو لەگەڵ خولیا و چێژی زۆرینەی خەڵکی کوردستاندا دێتەوە. گرتنە بەری ئەم شێواز و ستایلەش ، نەبۆتە ڕێگر لەبەردەم بەرهەمهێنانی بەرنامەی هونەری و گفتوگۆی سەنگین و ئاست بەرز بۆ دەستەبژێری ئەکادیمی و ڕۆشنبیریی کۆمەڵگە.
ئاڤا ، کەناڵێکی سرکە ، نا ئاساییە و پێشبینی ناکرێ مانگی داهاتوو بەنیازی چییە و چ بەزم و گۆبەنێک دەگێڕێ! هەتا دێت زیاتر گەشەدەکات و ئەمڕۆی دووبارەکردنەوەی دوێنێی نییە و سبەیشی کۆپیی ئەمڕۆ نابێت . ئاڤا ، لەم ماوە زۆر کورتەدا، سەرباری باڵادەستیی لە باشووری کوردستاندا ، بۆتە یەکێ لە کاریگەرترین کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان لە هەر چوار پارچەی نیشتماندا ، بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی شیریندا ، کە گەلی کورد لەو پارچەیە پێویستییەکی زۆریان بە بیستنەوەی دەنگی ئازاد و بینینەوەی ڕەنگی ئازاری خۆیان هەیە و خواست و ئاواتیان لە شاشەی ئاڤاوە هاتۆتە دی ، نەک تەنها بەهۆی تەکنەلۆژیاو بەرنامەکانییەوە، بەڵکو بەهۆی ڕاستگۆیی و نزیکییەوە لە کێشەکانی شەقام، بەهۆی تێگەیشتنییەوە لە پرسیار و خولیا و گومان و ناڕەزایەتیی خەڵک، بەهۆی پڕکێشی و سەرکێشییەتی لە گوتنی ئەوەی نەگوتراوەو کردنی ئەوەی کە نەکراوەو پێشاندانی ئەوەی نەبینراوە. لە ساڵی داهاتووشدا دەرگەی ئاڤا هەر واڵا دەبێت بۆ هونەرمەندان ، ڕۆشنبیران بۆ دەنگ و ڕەنگی جیاواز و ڕەخنەو گلەیی. هەر پارێزەری ژینگەو کولتوور و مێژووی دێرینی کورد و کوردستان دەبێت ، پێشوازیی گەرم لە دەسپێشخەری و داهێنانی گەنجان دەکات ، قەڵایەک دەبێت بۆ بەرگری لە مافی ژنان، منداڵان و چین و توێژە پەراویزخراوەکانی ناو کۆمەڵگە .
ئاڤا وەک هەمیشە سەکۆی ئاشتی و تەبایی نێو ماڵی کورد دەبێت. دڵسۆزانە و بێ توانج و بێ شکاندن، بە نیازو خواستی ڕاستکردنەوەی هەڵەو پڕکردنەوەی کەموکورتی ڕەخنەدەگرێت. لە ئاڤا بڕوامان بە فەراهەمکردنی ژیانێکی پڕ لە جوانی وکەرامەت و یەکتر قەبووڵکردنە.
لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی تەمەنی ئاڤادا ، ئاڵەنگارییەکان زیاتر و گەورەتر دەبن ، میچی چاوەڕوانیەکانی خەڵکیش بەرزتر دەبن. بەڵام هیوا و بڕوامان زۆرە کە "ئاڤا" لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەیی و کولتووری ڕۆشنبیرییەکانیدا بە پەرۆشی و شەونخونیی کادیرە چاوکراوەو بزێوەکانی، درێغی ناکات و دەیان بەزم و گۆڤەندی نە کراوەو نە بینیراوەی ترمان پێشکەشدەکات .
لە یەکەمین ڕۆژی دووەمین ساڵی تەمەنی ئاڤا دا ، خۆشەویستیم بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی بە وشەیەکیش بێت بەشدارییان لە دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیەدا کردووە، دەستخۆشیی زۆرم بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان پێهێناو و پشتگیرییان کرد.
ماوەتەوە بلێم : هەموو ساڵێک ، ئەم ڕۆژەی ئاڤامان بەخۆشی و بەهاتەوە ، ئاڤا نە کڕدراوەو نە فرۆشراوە !
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

ڕیالیستی ترەمپ بەرامبەر ڤەنزوێلا
4 کانوونی دووەم

مانگەشەوی سەر لە ئێوارەی 2026؟
4 کانوونی دووەم

ئەدەب لە نێوان وەرگێڕان و مردندا
3 کانوونی دووەم

بۆچی سۆمالی لاند؟
29 کانوونی یەکەم

ئاڤای خەڵک
28 کانوونی یەکەم

شێرپەنجەی گەندەڵی و بەهەدەردانی خێروبێری وڵات
27 کانوونی یەکەم

نەوەی سەڵاحەدین دەگەڕێتەوە
25 کانوونی یەکەم

سەنگی "خاورمیانە" لە پلانە ستراتیژییەكەی دۆناڵد ترەمپدا
24 کانوونی یەکەم

پۆستەكەی د بەرهەم لە دیدێكی ناسیۆنالیستانەوە
23 کانوونی یەکەم

لە هەولێرەوە بۆ قاهیرە
23 کانوونی یەکەم
- بیروڕا
- 4 کانوونی دووەم
ڕیالیستی ترەمپ بەرامبەر ڤەنزوێلا
- بیروڕا
- 4 کانوونی دووەم
مانگەشەوی سەر لە ئێوارەی 2026؟
- بیروڕا
- 3 کانوونی دووەم
ئەدەب لە نێوان وەرگێڕان و مردندا
- بیروڕا
- 29 کانوونی یەکەم
بۆچی سۆمالی لاند؟
- بیروڕا
- 28 کانوونی یەکەم
ئاڤای خەڵک
- بیروڕا
- 27 کانوونی یەکەم
شێرپەنجەی گەندەڵی و بەهەدەردانی خێروبێری وڵات






