ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند کرا
- عێراق
- 16 ئەیلوول

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان پەسەند دەکات.
بۆچی گرنگە: بە پەسەندکردنی ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا بەرهەمهێنرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، لەمپەرێکی دیکەی بەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکرا، ئەوەی دەمێنێتەوە پرسی داهاتە نانەوتییەکانە، ئەویش بڕیاروایە سبەی ئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامی حکومەت بداتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. ئەگەرچی لە کارنامەی کۆبوونەوەکە و پاشکۆی کارنامەکە هیچ یەکێک لە تەوەرەکان تایبەت نەبوو بە هەرێمی کوردستان، بەڵام دواجار لە ئەنجامی ئەو لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکان هەبوو، گەیشتن بەو بڕیارەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ڕێککەوتنەکە پەسەند بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق لە نێو کۆبوونەوەکە بە دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا دراوە، ڕێککەوتنەکە بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبووان پەسەند کرا و هیچ کەسێک لە ئامادەبووان ناڕەزایەتییان نەبوو.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکە دوو بڕیار لەبارەی میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو دراون:
بڕیارەکان:
یەکەم: کرێی دەرهێنانی نەوت کە بە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی نەوت دیاریکراوە، لەبری ئەوەی بە پارەی کاش بە کۆمپانیاکان بدرێت، لە بەرانبەردا نەوتی خاویان پێدەدرێت و کۆمپانیاکان خۆیان نەوتەکە لە بازاڕەکاندا ساغ دەکەنەوە.
دووەم: ڕێککەوتنەکە بۆ لیژنەی ڕاوێژکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بەرز دەکرێتەوە و لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، لیژنەکە ڕاپۆرتی خۆی لەسەر دەدات و دوای ئەوەی ڕێککەوتنەکە دەچێتە باری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕابردوودا دوو بەربەست هەبوون لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەوانیش نەوت و داهاتە نانەوتییەکان. ئێستا بابەتی نەوت چارەسەر کراوە، ئەوەی دەمێنێتەوە داهاتی نانەوتییە، ئەوەیش چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی سبەی، ئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامی حکومەت بداتەوە لەسەر ئەو ڕاوێژەی داوای لێکرابوو لەوبارەیەوە.
ئەمەش بزانە: بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامی حکومەت بداتەوە سەبارەت بەو ڕاوێژەی لێ داواکرابوو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پەیوست بە داهاتە نانەوتییەکان، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکە ئەنجام نەدرا، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆببێتەوە.
پێدراوە ڕاستییەكان: پەسەندکردنی ئەو ڕێککەوتنە دوای ئەو دێت، ڕۆژی یەکشەممە ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە لەنێوان شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکان کرا.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرى گشتیی کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق "سۆمۆ " ڕایگەیاند: سەرجەم گرێبەست و پابەندبوونەکانیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە تەواو کردووە کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەوروپا: فەرەنسا زانیاریی هەواڵگریی دژی دیمەشق داوەتە هەسەدە






