
دیمەنی بەهای دراوە دیجیتاڵییەکان و نرخی زێر و نەوت. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ئەمساڵدا ڕێژەی سوودی دابەزاند، دوای ئەوەی چەندین جار دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای کردبوو ڕێژەکە کەم بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بانکی ناوەندی ئەمریکا بە ڕێژەی 25 خاڵ ڕێژەی سوودی کەمکردەوە، ڕێژەی سوود لە سەدا 4 بۆ سەدا 4.25 جێگیر کراوە، پێشتر لەنێوان 4.25 بۆ 4.50 بوو.
دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەم بابەتە چەندین جار جیرۆمی پاوڵی، پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەمریکای بە کەسێکی لاواز وەسفکردووە کە ناتوانێت بە باشی کارەکەی بکات و ڕێژەی سوود کەمبکاتەوە، تا کار گەیشتە ئەوەی هەڕەشەی دەرکردنی لە پۆستەکەی لێکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە سەرۆکایەتیی جیرۆم پاوڵ، لە ئەمساڵدا بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕێژەی سووی بانکییان بە جێگیری هێشتەوە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی باج، تووندکردنەوەی جێبەجێکردنی یاساکانی کۆچ، و سیاسەتەکانی دیکەی ئیدارەی ترەمپ لەسەر هەڵاوسان و ئابووری هەڵسەنگێنن و ئەم هەنگاوەشیان بۆ ئەوەنا تاوەکو بازاڕی کاری ئەمریکا دووبارە ببوژێتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەرپرسانی بانکی ناوەندی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەدا کە چاوەڕوان دەکرێت لە ئەمساڵدا دوو جاری دیکە ڕێژەی سوود دابەزێنن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: نرخی زێڕ دوای بڕیارەکە گەیشتە سێ هەزار و 707 دۆلار، بەڵام دواتر دابەزی بۆ سێ هەزار و 659 دۆلار ، بەهای نەوت و دراوە دیجیتاڵییەکان و پشکی کۆمپانیاکانیش دابەزین.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






