
د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردە دەڵێت، ئەگەر گواستنەوەی مامۆستایان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بۆشایی دروست نەکات ئێمە ئاسانکاری بۆ دەکەین، بەڵام ناکرێت گواستنەوەی مامۆستا بۆشایی و کێشەی میلاک لە قوتابخانەکان دروست بکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی یاسا هەموو مامۆستایەک کە دەبێتە میلاک پێویستە بەلایەنی کەم پێنج ساڵ لە دەرەوەی شار خزمەت بکات، پێشووتر ئەو مامۆستایانەی پێنج ساڵ خزمەتیان لەو شوێنانە دەکرد لەکاتی هەبوونی مامۆستای جێگرەوە دەیانتوانی میلاکیان بگوازنەوە ناوشارەکان، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی دامەزراندنی نوێ گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەی لە گوندەکان و شوێنە دوورەکان خزمەت دەکەن، ئەستەم بووە.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: هەموو مامۆستایەک دەبێتە میلاک پێویستە لە دەرەوەی شار خزمەت بکات و نابێت خزمەتەکەی لە پێنج ساڵ کەمتر بێت، هەر مامۆستایەکیش داوای گواستنەوە بکات، ئەگەر بۆشایی دروست نەکات کار ئاسانی بۆ دەکەین.
-گواستنەوەی مامۆستایان ئەرکی پەرەوەردەکانە، چونکە بابەتی ڕێکخستنەوەی پلان لە ئەستۆی پەروەردەکانە و ناکرێت مامۆستایەک بگوازرێتەوە ببێتە هۆیە دروستکردنی بۆشایی و قوتابی بێ مامۆستا بمێننەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: وەزیری پەروەردە دووپاتی کردەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی بەهۆی خانەنشین بوونی مامۆستایان دروست بووبوو، ڕێکخستنەوەمان بۆ میلاکات کردووە و دووبارە بەشەوانەکانمان دابەش کردووەتەوە بەجۆرێک زۆرترین دادپەروەری تێدابێت.
زانیاریی زیاتر: وەزیری پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد زیاتر لە 300 مامۆستای وانەبێژی لادراو گەڕێنراونەتەوە، 100 بۆ 150 مامۆستای دیکەی وانەبێژی لادراویش بەپێی پێداویستیی پەروەردەکان و پسپۆڕی پێویست دەگەڕێنرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە داڤۆسین
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
- ببینە و ببیستە
- 47 خولەک لەمەوپێش
ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
47 خولەک لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە داڤۆسین
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات






