
لۆگۆی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
لە ساڵی نوێوە، ڕێكارەكانی كردنەوەی لقی كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق لەلایەك و، متمانەی بەراییەكانی كۆمپانیاكان لە سەرجەم عێراق لەلایەكی دیكەوە، بە ئەلیكترۆنی دەكرێت؛ وەبەرهێنەران دەتوانن تەنها بە یەك سەردانیكردنی بەغدا، كارەكانیان ڕایی بكەن و تەواوبكەن.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان، بۆ پاڵپشتیكردنی وەبەرهێنەران و كۆمپانیاكان و هاندانی كەرتی تایبەت و چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی ڕووبەروویان دەبێتەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی حكومەتی فیدڕاڵ و نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، هەنگاوەكانی بەئەلیكترۆنیكردنی ڕاییكردنی مامەڵەكان، چڕكردووەتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی ئەیلوولی 2025، كۆبوونەوەیەكی فراوان لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بەشێك لە ڕێكارەكان بەئەلیكترۆنی كراون، ئێستا ئامادەكارییەكان بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی سەرجەم ڕێكارەكانی لق و متمانەی بەراییەكانی كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا و بەپێچەوانەوە، دەستیپێكردووە؛ بەشێوەیەك وەبەرهێنەران بتوانن تەنها بە یەك سەردان، كارەكانیان جێبەجێ بكەن.
زانیاریی زیاتر: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی شاری بەغدا كە لەنێوان تیمە تەكنیكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان و فەرمانگەی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی حكومەتی فیدڕاڵ و نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بەڕێوەچوو، پێشنیاز كرا كۆبوونەوەی زیاتر بكرێت بۆ بەشداریپێكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە، لەپێناو جێگركردنەوەی سەرجەم ئەو ڕێكار و داواكارییانەی كە پەیوەندییان بە كاروباری كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و عێراقەوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەوروپا: فەرەنسا زانیاریی هەواڵگریی دژی دیمەشق داوەتە هەسەدە






