
دیمەنێکی قەزای خەبات
ئاڤا نیوز
لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆژەیەکی دیکەی ئاوی خواردنەوە لە سنووری قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت، ئێستا پرۆژەکە لە قۆناغی دووبارە دیزاینکردنەوەیە و بە تەواوبوونی کێشەی ئاو لەو سنوورە تا پەنجا ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکات.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر ئەوە کردووە چارەسەری ڕیشەیی بۆ گرفتی کەمئاوی بکات، بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی ژێرخانی ئاو جێبەجێکراون، ژمارەیەک پرۆژەی دیکەی بڕیاری جێبەجێکردنیان دراوە، کە بەشێکیان لە باری جێبەجێکردنن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی: لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی درا بە دابینكردنی گوژمەی 195 ملیار و 145 ملیۆن دینار، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی " ئاوی قەزایی خەبات" لە سنووری پارێزگای هەولێر، بڕیارە لەم نزیكانە دەستبکرێت بەگرتنەبەری ڕێکارەكان و تەواوکردنى کاروبارەکان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەورووبەری هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: پرۆژەی ئاوی قەزای خەبات پرۆژەیەکی ستراتیژی گرنگە و چەند ساڵێکە دیراسەی ئەو پرۆژەیەمان کردووە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی لە سنووری قەزای خەبات بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی نەتوانراوە جێبەجێ بکرێت.
- خۆشبەختانە ئەو پرۆژەیە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، پرۆژەکە دراوەتە کۆمپانیایەکی ناوخۆ دووبارە دیزاین بۆ پرۆژەکە دەکات و دەست بە جێبەجێکردنی دەکات.
بۆچی گرنگە: بەتەواوبوونی ئەو پرۆژەیە کێشەی ئاو لە سنووری قەزای خەبات و شارۆچکەکانی کەورگۆسک و کانی قرژاڵە و گوندەکانی ئەو سنوورە تا 50 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: توانا عەلی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی خەبات بە ئاڤا میدیای گوت: سەنتەری قەزای خەبات و دوو کۆمەڵگە و دوو ناحیە و 58 گوند لەو پرۆژەیە سوودمەند دەبن.
خاڵە ستراتیژییەکان: بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە 248 بیر دەکوژێنرێنەوە، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پارێزگاریکردن لە ئاوی ژێر زەوی دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕێگە بە تیمی تورکیا نادات بچێتە غەززە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی 240 دەفتەر دۆلاری یانەی نەورۆز دەكرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران و تاوان سزا درا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایهک له دوو قوتابیی دهدات و پهروهرده ڕێكار دهگرێتهبهر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕێگە بە تیمی تورکیا نادات بچێتە غەززە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی 240 دەفتەر دۆلاری یانەی نەورۆز دەكرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران و تاوان سزا درا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایهک له دوو قوتابیی دهدات و پهروهرده ڕێكار دهگرێتهبهر