
ئیلیزابێس تسۆرکۆڤ توێژەری ئیسرائیلی-ڕووسیی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا، وردەكاریی نوێ و سەرنجڕاکێش لەبارەی ئیلیزابێس تسۆرکۆڤ توێژەری ئیسرائیلی-ڕووسییەکە ئاشكرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو کەسە وەک سیخوڕی ئیسرائیل لە عێراق کاری کردووە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ساڵی 2006ـەوە لەگەڵ دەزگا ئیسرائیلییەکان کاری کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ڕفاندنی ئیلیزابێس تسۆرکۆڤ توێژەری ئیسرائیلی-ڕووسی، لەلایەن "کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق"، ڕۆژی 2025-9-9، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئازادکردنی تسۆرکۆڤی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەبو عەلی عەسكەری، وتەبێژی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "ئیلیزا"ـی ئیسرائیلی و بەڕێوەبەرەکەی، "ئیتن نەعمە" (نونما) لەگەڵ تیمێک لە بریکارەکان لە عێراق، لەسەر چەندین میحوەر کاریان کردووە، کە گرنگترینیان هەڵگیرساندنی شەڕی نێوان شیعەکان بووە.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هۆکارەکانی ئازادکردنی "ئیلیزا"، یان ڕزگارکردنی بەپێی قسەکانی عەسکەری، هۆکارەکەی بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە هێرشێکی ئەگەری و ناچارکردنی واشنتن بەشێوەیەکی نیمچەیی بە ڕێککەوتنی کشانەوە لەگەڵ حکومەت، گەڕاندووەتەوە.
سەبارەت بە تۆمارە ئەمنییەکەی، عەسکەری ڕایگەیاندووە کە "ئیلیزا" لە ساڵی 2006ـەوە لەگەڵ دەزگا ئیسرائیلییەکان کاری کردووە. هاوکات هاوکاریی بەرەی تەحریر شامی کردووە لە سووریا. دەشڵێت بەشداری لە پڕۆگرامێکدا کردووە کە لە ساڵی 2018 دامەزراوە بۆ بازاڕگەری بۆ "ئەحمەد جۆلانی" و گەیاندنی بە دەسەڵاتی دیمەشق.
قووڵتر: بە گوتە عەسكەری ئەلیزابێس لە ماوەی كاركردنیدا لە عێراقدا زانیاری گرنگی كۆكردبووەوە و ئەو زانیارییانەش بووە هۆی ئاشكراكردنی ژمارەیەک شانەی سیخوڕیی مۆساد لە ناوچەكەدا، بەتایبەت لە سووریا و لوبنان. هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ئەم ئاشكراكردنە بووە هۆی دەستپێكردنی پڕۆژەیەكی بەرفراوان كە لە ساڵی 2018دا لەلایەن ئەحمەد جۆلانی( ئەحمەد شەرعی سەرۆکی ئێستای سووریا) و ئەلیزای ئیسرائیلییەوە جێبەجێ كرا، ئامانجی ئەو پڕۆژەیەش ئەوە بوو كە هەندێك كەسایەتی عێراقی و دامەزراوە ئەمنییەكان بكرێنە ئامانج.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






