
وێنەی ئۆلینا زێلێنسکا و مێلانیا ترەمپ خانمانی یەکەمی ئۆکراینا و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرەڕای پێداگرییەکانی خانمی یەکەمی ئۆکراینا بۆ بینینی خانمی یەکەمی ئەمریکا بەڵام تاوەکو ئێستا چاویان بەیەکتری نەکەوتووە و تەنانەت چەندین جار ئەم داواییەی ڕەت کراوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئۆلێنا زێلێنسکا هاوژینی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دیدارێکی لە مێلانیا ترەمپ، هاوژینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە بەڵام ڕەتکراوەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: مارک بێکمان، ڕاوێژکاری باڵای مێلانیا وتی،"خاتوو زێلێنسکا چەندین جار داوای کۆبوونەوەی مێلانیا کردووە، بەڵام هیچ کۆبوونەوەیەکی دوولایەنە نابێت، هیچ شتێکی فەرمی ڕوونادات، دەکرێت سڵاوکردن لەنێوان هەردووکیان هەبێت بەڵام هیچ گفتوگۆیەکی تەواو نابێت، هیچ کۆبوونەوەیەک پلانی بۆ دانەنراوە.''
لەلایەکی دیکەوە: لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆبوونەوە، پرسی سەرەکیی بەردەوامیی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و گەیشتن بە ئاگربەست بوو.
زانیاریی زیاتر: پێشتر مێلانیا نامەیەکی بۆ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا نارد و داوای لێکرد لە هێرشەکاندا سەلامەتی منداڵان لەبەرچاو بگرێت، دواتر لە مانگی ئاب زێلێنسکی نامەیەکی خانمی ئۆکراینیای پێشکەش بە ترەمپ کرد بۆ ئەوەی بیدات بە خانمی یەکەمی ئەمریکا. لە نامەکەدا سوپاسی هەڵوێستی مێلانیای کرد بەرامبەر بە منداڵە ئۆکراینییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






