دەنگۆی گواستنەوەی هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی پەروەردە ڕەتدەکرێتەوە
- هەواڵ
- 25 ئەیلوول

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە، کە دەوترێت هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی پەروەردە دەگوازرێنەوە. بەڵکو ئەو گواستنەوەیە تەنیا بۆ وەزارەتە مەدەنییەکانە و بەشێوەی تەنسیبە.
وێنە گەورەكە: بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ هەزاران مامۆستا لە هەرێمی كوردستان خانەنشین بوون و بۆشاییەكی زۆر لە قوتابخانەكان دروست بوون، وەزارەتی پەروەردە دەرگا بۆ بەشێك لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە وەزارەتە مەدەنییەکان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردە دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، پێشتر وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوی ژمارە (18970) لە ڕێککەوتی 26-8-2025 داوای لە وەزارەتە )مەدەنییەکان) کردبوو. ئەگەر ڕەزامەندیان دا، فەرمانبەرانیان ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە و زانست و ئاداب لە چەند پسپۆرییەکی دیاریکراون، دەتوانن بەشێوەی تەنسیب بگوازرێنەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە.
سامان سیوەیلی دەشڵێت، ئەو داواکارییەی وەزارەتی پەروەردە تەنیا وەزارەتە مەدەنیەکان دەگرێتەوە نەک وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوە هاوشێوەکانیان.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەوترێت: ئەم ڕوونکردنەوەیەی وەزارەتی پەروەردە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە فەرمانبەران و ڕۆژنامەنوسان پرسیاریان لەوبارەیەوە لە وەزارەتی پەروەردە کردبوو، ئایا وەزارەتەکە داوای کردووە کە هەڵگرانی بەکالۆریۆسی پەروەردەیی و ئاداب و زانستەکان و پسپۆڕییە نزیکەکانی هاوشێوە لە میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە بە تەنسیب بێنە وەزارەتی پەروەردە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





