
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ڕێككەوتنە سێقۆڵییەكە، بڕیارە كاتژمێر 6:00ـی بەیانی ڕۆژی شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بۆڕی نەوتی هەرێم-جەیهان جارێكی دیكە بگاتەوە بازاڕی جیهانی و لەلایەن كۆمپانیا سۆمۆ بەبازاڕ بكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕاگەیێنراویان بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: د.ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "وا بڕیارە کاتژمێری 6:00ـی بەیانیی ڕۆژی شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بۆریی نەوتی هەرێم - جەیهان، جارێکی دیکە بگاتەوە بازاڕی جیهانیی و لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بەبازاڕ بکرێت و داهاتەکەی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی فیدڕاڵیی، سەرەڕای پێدانی مانگانەی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، بەم جۆرەش هەرێم بەشدار دەبێت لە زیادکردنی داهاتی گەنجینەی فیدڕاڵیی عێراق و جارێکی دیکە لە بوودجەی گشتی عێراقەوە تەرخان دەکرێتەوە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم".
د.ئامانج ڕەحیم ئامانەشی ڕاگەیاندووە:
- ڕێکكەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لە شەش ماددەی سەرەکی و پێشەکییەک پێکهاتووە، لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان واژۆ كراوە و تێیدا؛ ماف و شایستە و پابەندییەکانی هەر سێ لایەن دەستنیشانکراوە.
- هیواخوازم ئەم رێككەوتنە ببێتە مایەی سەقامگیری لە خەرجكردنی مووچەی و شایستەكانی هەرێم و، كۆتاییهاتنی نەهامەتی و چاوەڕوانیی مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی شایستەكانی خۆیان لەكاتی خۆیدا، كە دەبوو هەر لە سەرەتاوە، مووچە بەدوور بێت لەم ناكۆكیانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





