
سەرۆکوەزیران مەسەرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سوودانیەوە پێگەیشت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داوای کرد هیچ مووچەیەكی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەفەوتێت.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەنێوان هەولێر- کۆمپانیاکانی نەوت- بەغدا و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان لەڕێگەی بەندەری جەیهان یەکێک لە بەربەرستەکانی بەردەم ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵكی کوردستان لەلایەن بەغدا هەڵگیرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستانی کرد بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە گرنگە، سەرۆکوەزیرانیش دەستخۆشی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنەکە.
پەیوەست بە پرسی مووچە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی داوای لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد، كێشەی مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان، بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر ببێت بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی کوردستان لە دڵەڕاوکێدا نەبن. داواشی کرد كە نابێت مووچەکانی ئەمساڵ بفەوتێن.
لەلایەکی دیکە: هەردوو سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و عێراق هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان بەشە بودجەی خۆی لە بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2026 هەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





