
ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئێران لەسەر کورسی نەخشێندراوە
ئاڤا نیوز
دوای گەڕاندنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی ئاڕاستەی ئێران کرد و تیادا داوای لە تاران کرد بەبێ دواکەوتن لەگەڵ واشنتن گفتوگۆی دیپلۆماسی دەستپێبکاتەوە بکات، هۆشداریش دەدات لەوەی لەئەگەری ئەنجامنەدانی ئەم کارە ڕووبەرووی سزای زیاتر دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، ڕووسیا و چین پڕۆژە بڕیارێکیان سەبارەت بە دواخستنی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان لەسەر ئێران خستە دەنگدانەوە، دواجار پڕۆژەکە دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا و پەسەند نەکرا.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزاکان بە پێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش دەسەپێنرێن، ئەمەش بەهۆکاری بەردەوامی پابەندنەبوونی ئێران بووە، لە درێژەی بەیاننامەکەدا جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کردەوە و وتی گفتوگۆی دیپلۆماسی وەک بژاردەیەک دەمێنێتەوە، هاوکات ڕێککەوتن باشترین دەرئەنجامە بۆ گەلی ئێران و جیهان،بۆ بەدیهێنانی ئەمەش، پێویستە ئێران بەبێ دواکەوتن بە دانوستانی ڕاستەوخۆ و بە نیازپاکی ڕازی بێت، ئەگەر نا پێویستە هاوبەشەکان دەستبەجێ سزاکان جێبەجێ بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایانگەیاند، سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران کارا کراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






