ئەنەکەسە کارنامەی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 28 ئەیلوول

ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا "ئەنەکەسە"
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا "ئەنەکەسە" دەڵێت، هەرچەندە ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کراوە، بەڵام ئامادەکارییەکان تائێستا تەواونەبوون، جەختیش دەکاتەوە لەوەی لە کۆبوونەوەکەدا داوا دەکەن شەرع شاندی یەکگرتووی کورد ببینێت و مافە نەتەوەییەکانی کوردیش لە سووریادا گەرەنتی بکات.
وێنە گەورەکە: سەرەتای ئەم مانگە ئەنەکەسە ئاشکرای کرد کە بانگهێشتنامەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا ئاڕاستەکراوە، ئەویش بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر ماف و داواکارییەکانی کورد لە سووریا، بۆچوونێکیش هەبوو کە ئەم هەوڵەی دیمەشق ئامانج لێی دابەشكردنی شەقامی کوردییە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتیش کە ئێستا کورد یەک شاندی یەکگرتووی بۆ دانوستان لەسەر مافە نەتەوەییەکانی پێکهێناوە بەڵام دیمەشق بانگهێشتی لایەنێکی کوردی کردووە و لایەنێکی دیکەی پەراوێزخستووە.
لێدوانی فەرمی: نیعمەت داود، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە بە میدیای ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە ئامادەکاری کراوە بەڵام بەهۆی ئەوەی ئامادەکارییەکان تەواونەبوون بۆیە تائێستا ئەنەکەسە بەشێوەیەکی فەرمی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع بانگهێشتنەکراوە، "ئەگەر کۆبوونەوەکەش بکرێت ئێمە داوا لە سەرۆککۆمار دەکەین چاوی بە شاندی هاوبەشی کورد بکەوێت چونکە وەک لایەنی سەرپشککراو بۆ پرسی کوردی دەزانین، دواتریش ڕوانگەی خۆمان لەسەر پرسی کورد و سووریا بەگشتی دەخەینەڕوو".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سووریا وڵاتێکی فرە نەتەوە و پێکهاتەیە و پرسی کورد و داواکارییەکانیشی پێویستە بەشێوەیەکی دەستووری چارەسەر بکرێن،بۆ کۆی سووریاش ئەنەکەسە داوای وڵاتێکی هەمەڕەنگ و دیموکراسی دەکات بەجۆرێک لە دەستووردا تایبەتمەندی هەموو پێکهاتەکان ڕەچاوبکرێت و دانیش بە مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریادا بنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە وردەکاریی هێرشەکانی کۆبانی بڵاوکردەوە
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پێدانی پۆستی باڵا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
22 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە وردەکاریی هێرشەکانی کۆبانی بڵاوکردەوە
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پێدانی پۆستی باڵا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ڕەتدەکاتەوە






