
دیمەنی نمایشە هونەرییەکە
ئاڤا نیوز
دیداری كوردناسی لە زانكۆی ئەمریكی لە عێراق - سلێمانی ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، نمایشێكی هونەری نێو دیدارەكە، كاردانەوەی جۆراوجۆری لێ كەوتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: لە ڕۆژانی 25، 26 و 27ـی ئەم مانگە، ناوەندی كەشكۆڵ لە زانكۆی ئەمریكی لە عێراق - سلێمانی، دیداری كوردناسی سازكرد، تێیدا گفتوگۆی زانستییانە بۆ ناساندنی كولتوور و مێژووی كورد و زمان و ئەدەبی كوردی كرا. بەشداربووانی دیدارەكە لە هەر چوار پارچەی كوردستان و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكاوە میوانداری كرابوون.
بۆچی گرنگە: بە درێژایی مێژوو، توێژەرانی بواری كوردناسی، بۆ ناسینی میللەتی كورد پشتیان بە سەرچاوەی بیانی و ڕۆژئاوایی بەستووە، ئامانجی سەرەكیی ڕێكخستنی دیداری كوردناسی بۆ ئەوەیە؛ زانستی كوردناسی بەپێی ڕێكاری بنەڕەتی خۆی، بگەڕێندرێتەوە كوردستان و جێ پەنجەی توێژەرانی كورد لەو زانستە دیار بێت.
چی ڕوویدا: لە دیدارەکەدا ژمارەیەك پانێل لەبارەی زمان و وەرگێڕان و تەسەوف و واتای كوردبوون سازكران، سەرەڕای نمایشكردنی هونەری و پێشەنگای پەرتووكی، یەكێك لە میوانانی دیدارەكە، گروپی موزیكی 'هونەرگەها وڵات' بوو كە لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە هاتبوون و لەكۆتا ڕۆژی دیدارەكەدا، بە چەند كارێكی میوزیك و شانۆیی بەشداربوون، لە بڕگەیەكدا وەك هێمایەك بۆ ڕزگاربوونی ژنان لەژێر ستەمی داعش، 'بورقە' دادەكەنن و جلە كوردییەكانیان دەردەكەوێت وەك هێمایەك بۆ كۆتاییهاتنی حوكمی ئەو ڕێكخراوە خوێنڕێژە كە دژ بە بەها بەرزەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مرۆڤدۆستی مامەڵەی دەكرد.
ڕوونكردنەوەی فەرمی: ڕۆڵی زانکۆی ئەمریكی لە عێراق - سلێمانی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ڕێكخستنی دیداری كوردناسی، كۆكردنەوەی بیروڕا و دەنگە جیاوازەكانە بە بێ هاندان یاخود سانسۆركردن، لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی ئازادیی ئەكادیمی، زانکۆ بەرپرسیار نیە لە ناوەڕۆکی نمایش و توێژینەوەكان؛ زانكۆی ئەمریكی ڕێزی تەواوی بۆ بەها ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان داناوە و بەهاکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەمیشە پارێزراو و لەبەرچاوگیراون. ئامانجی دیداری کوردناسیش لەبنەڕەتدا هەر بۆ خزمەتکردنە بەم میللەتە و کۆکردنەوەی شاعیر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: زانكۆی ئەمریكی لە عێراق - سلێمانی، بایەخێكی زۆر بە دەوڵەمەندكردنی هەگبەی مێژووی كورد دەدات؛ لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا چەندین شاكاری ئەدەبی و شیعری گەورە شاعیرانی كورد، هاوشێوەی؛ مەحوی، نالی، مەولەوی و سالم، وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی ئینگلیزی و لە چەندین وڵات بڵاوكراونەتەوە. هاوكات چەندین دەستنووسی حوجرە و خانەقا و كتێبخانە دێرینەكان، ئەرشیف كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ داوا دەکرێت ڕێگای کۆیە - تەقتەق خێرا تەواو بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: هێزەکانی سەر بە دیمەشق لە ڕەققە هێرشیانکردەسەرمان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دووکاندارانی تەیراوا داوای چاککردنی ئاوەڕۆی بازاڕەکە دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی عەزم دەرچوونی کاندیدەکەی پارتی لە دیالە ڕاگەیاند
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
- کولتوور
- 14 تشرینی دووەم
چالاکییەکانی ئەمساڵی بونیادنانی سلێمانی جیاواز بوون
- کولتوور
- 8 تشرینی دووەم
تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان





