
ساتی پێشوازیی سەرۆک بارزانی لە شاندی یەکێتی بەسەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت پەیامێکی تایبەت ئاراستەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی دەکات و داوایان لێدەکات "هەردوولا بەزووترین کات ڕێکبکەون".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشممە ڕێککەوتی 30ـی 9ـی 2025 شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام بەسەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی کوردستان کۆبوونەوە.
لە پارتی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی و، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەشداربوون.
لە یەکێتیش بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەشدار بوون.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لە سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆک بارزانی بە هەردوو شاندەکەی وتووە، من لێرەم بۆئەوەی هاوکاری هەردوولاتان بکەم، داواتان لێ دەکەم بەزووترین کات ڕێکبکەون، منیش ئامادەی هەموو هاوکارییەکم.
کۆبوونەوەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند و یەکێتی داواکارییەکانی لەبارەی وەرگرتنی پۆستەکان لە کابینەی 10 بەفەرمی داوەتە پارتی.
دوو لە داواکارییەکانی یەکێتی وەرگرتنی یەکێک لە سەرۆکایەتییەکان و پۆستی وەزیری ناوخۆیە، بەڵام هێشتا نازانرێت پارتی بەم داوایەی یەکێتی ڕازی دەبێت یان نا.
ئاڤا زانیویەتی نزیکبوونەوەی باش لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی خۆی هەولەکانی چڕکردووەتەوە کە هەردوو حیزب ڕێکبکەون
لەلایەکی دیکە: پێشنوەڕۆی ئەمڕۆش دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ میدیاکان گوتی، لەبارەی پێکهێنانی حکومەت هەواڵی خۆش دەبیستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جوتیارانی ئاگریی لە ئاژەڵدارییەوە بەرەو چاندنی کشتوکاڵیی هەنگاو دەنێن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان





