
هاونیشتمانییان لەکاتی دەنگدان . وێنە؛ محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی هەینی ڕێککەوتنی 3ـی 10ـی 2025، وەک یەکەم ڕۆژ بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 11ی 11ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لیستی ئەو کاندیدانەی پەسەند کرد کە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ کاندیدە پەسەندکراوەکان ڕاگەیاند، کە ڕۆژی هەینی 3ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی 37 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بەو پێیەی 48 کاتژمێریش پێش بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت، واتە ڕۆژی 9ـی 11، کەواتە بانگەشەی هەڵبژاردن لە 8ـی 11 دەوەستێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە