سوودانی: هاوپەیمانێتییەکەم زۆرترین کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەستدەهێنێت
- هەواڵ
- 2 تشرینی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەی بنکەیەکی بەهێزی جەماوەری هەیە و دەتوانێت زۆرترین کورسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، بۆیەش دوای هەڵبژاردن هەوڵی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات تا درێژە بە پڕۆژە بەردەوامەکانی حکومەتەکەی بدات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی، 2025-10-03 بە بەشداریی حەوت هەزار و 768 کاندید لە چوارچێوەی 145 هاوپەیمانی، حیزب و لیستی تاکە کەسی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات، هەرچەندە هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی لە شەقامی شیعییدا چاوی لە بەدەستهێنانی زۆرترین کورسییە تا دووبارە ببێتەوە سەرۆکی حکومەت، بەڵام ئەزموونی هەڵبژاردنی لە عێراق سەلماندوویەتی مەرج نییە ئەوەی زۆرترین دەنگ و کورسی هەبێت ببێتە سەرۆکوەزیران، بەڵکو هاوپەیمانییەکانی دوای هەڵبژاردن و کۆدەنگی ناو ماڵی شیعە زیاتر ئەو پرسە یەکلایی دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی لەڕێگەی ڤیدیۆوە بەشداریی لە کارەکانی حەوتەمین کۆنفرانسی تایبەت بە عێراق کرد کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتیی بەناوبانگی بەریتانی "چاتام هاوس"ـەوە ڕێکخرابوو و ئاماژەی بەوەكرد، حکومەتەکەی لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی چەندین دەستکەوتی خزمەتگوزاریی لەسەرجەم بوارەکاندا هەبێت و بەهۆیەوە متمانەی شەقامی بە پرۆسەی سیاسیی، حکومەت و دامەزراوەکانی گەڕاندووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوپەیمانێتییەکەی؛ هاوپەیمانی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" بنکەیەکی جەماوەری فراوانی هەیە و بەهۆی بوونی ڕوانگەیەکی ڕوونیش بۆ درێژەدان بە کاروانی ئاوەدانی و پێشکەشکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتیان، وایکردووە دەرفەتی بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی لە هەڵبژاردنی داهاتوو هەبێت، دوای هەڵبژاردنیش "هەوڵ دەدەم من حکومەتی داهاتوو پێکبهێنم تا بتوانین درێژە بە پڕۆژەکان بدەین کە خەڵک لەسەرجەم بوارەکاندا هەستیان پێکردووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین






