
دیمەنی کردنەوەی دەروازەی سنووری ئەلبوکەمال. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دوو دەروازەی نوێی سنووری لەگەڵ هەریەک لە ئێران و شانشینی عەرەبی سعوودیە دەکرێنەوە، ئاماژەی بەوەدا، ئەم هەنگاوە پێگەی عێراق لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەکات و ئاسۆیەکی نوێ بۆ ئابووری دەڕەخسێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە عێراق و هەرێمی کوردستان 18 دەروازەی سنووریی فەرمی هەن کە 14 ـیان دەکەونە پارێزگاکانی عێراق و چواریشیان دەکەونە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەمە جیا لە چەندین دەروازەی دیکەی نیمچە فەرمی.
لێدوانی فەرمی: عەلائەدین قەیسی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، بە ڕۆژنامەی "سەباح"ـی ڕایگەیاند "ئەنجوومەنی دەستەکە لە کۆبوونەوەی دواییدا ژمارەیەک بابەتی گرنگی تاوتوێ کردووە و دەنگی لەسەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی دەروازەی عوێقلە لەگەڵ سعوودیە و دەروازەی جەلات لەگەڵ ئێران داوە". ئاماژەی بەوەدا "ئەم هەنگاوە پێگەی بازرگانی و هەرێمیی عێراق بەهێزتر دەکات و ئاسۆیەکی نوێ بۆ هاوکاری ئابووری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەڕەخسێنێت."
لەلایەکی دیکەوە: عەلی سەعدوون لامی، پەرلەمانتاری پارێزگای میسان، لەبارەی گرنگی کردنەوەی دەروازەی جەلات لە پارێزگاکە لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند، "ئەم دەروازەیە خاوەنی پێگەیەکی ستراتیژییە، چونکە تەنیا 30 کیلۆمەتر لە سنوورەوە دوورە و دەکەوێتە قەزای عەلی غەربی لە باکووری پارێزگای میسان. هاوکات کردنەوەی دەروازەکە گۆڕانکارییەکی گرنگی ئابووری بۆ پارێزگای میسان دەبێت، بەهۆی نزیکی شوێنەکەی لە شاری ئیلامی ئێران، ئەمەش گواستنەوەی گەشتیاران و جووڵەی کاڵا ئاسانتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین






