بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد؛ 37 ڕۆژ بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:
بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد؛ 37 ڕۆژ بەردەوام دەبێت

لۆگۆی ئاڤا بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

ئێستا بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەفەرمی دەستیپێكرد و 37 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، كۆمیسیۆنیش لەڕێگای ئاڤاوە ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 100 كاندید سزادراون بەهۆی ئەوەی بەر لە دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، دەستیان بە بانگەشە كردووە.

وێنە گەورەكە: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕیارە لە ڕۆژی 11-11-2025 بەڕێوەبچێت، 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس، مافی دەنگدانیان هەیە و، حەوت هەزار و 768 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەڵای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشداری گەشتی هەواڵەکانی ئاڤای کرد و ڕایگەیاند، زیاتر لە 100 کاندید بەهۆی بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردنەوە، بە پێبژاردنی دارایی بە بڕی دوو ملیۆن دینار سزادراون، داواشی لە کاندیدەکان کرد خۆیان لە هێرشکردنەسەر یەکتریی بەدووربگرن تا ڕووبەڕووی سزا نەبنەوە.

لەلایەكی دیكەوە: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، بانگەشەکردن لە مزگەوت و کەنیسەکان و فەرمانگەکانی حکومەت بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ئەوانەی ئەم ڕێنماییە پێشێل بکەن، سزا دەدرێن.

قووڵتر: ئەوەی پەیوەست بێت بە ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەمشێوەیە؛ لە سلێمانی: ملیۆنێك و 201 هەزار و 658 هاونیشتمانی مافی دەنگدانیان هەیە، لە هەولێر: ملیۆنێك و 87 هەزار و 880 هاونیشتمانی و، لە دهۆك: 778 هەزار و 846 هاونیشتمانی و، كەركووك: 958 هەزار و 141 هاونیشتمانی و، نەینەوا: دوو ملیۆن و 102 هەزار و 429، لە دیالە: ملیۆنێك و 51 هەزار و 143، سەڵاحەددین: 861 هەزار و 156 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ