پووتین: پرسی غەززە لە ڕێگەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین چارەسەر دەکرێت

شەیری بکە لە:
پووتین: پرسی غەززە لە ڕێگەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین چارەسەر دەکرێت

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز


پووتین دۆخی غەززە بە "ترسناک" وەسف دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە پلانی ترەمپ بۆ کۆتاییهاتنی ئەو دۆخە نیشان دەدات.

لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ڕایگەیاند "ڕووسیا ئامادەیە بە تەواوی پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بکات سەبارەت بە غەززە، بەڵام پرسی غەززە تەنیا لە ڕێگەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینەوە چارەسەر دەکرێت."

ئەمەش بزانە: پووتین پێی وایە غەززە بە پلەی یەکەم پرسی فەلەستینییەکانە و دەبێت ئەوان قسەی یەکەمی تێدا بکەن. 

باکگراوند: نزیکەی دوو ساڵی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر غەززە و تا ئێستا زیاتر لە 66 هەزار فەلەستینی کوشتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: