هەشت هەزار کاندید لە شەقامەکانی بەغدا بانگەشە دەکەن و شوێنی دانانی پۆستەر نەماوە
- هەواڵ
- 3 تشرینی یەکەم

بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەغدا
ئاڤا نیوز
لە دەسپێکی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، شەقام و شۆستەکانی بەغدای پایتەخت و پارێزگاکان پڕبوون لە وێنەی کاندیدان و پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدی لایەن و حیزبەکان لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە، کاتژمێر 12ـەی شەوی پێنجشەممە، یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد و تاوەکو هەشتی تشرینی دووەمی داهاتوو، ڕۆژێک پێش دەنگدانی تایبەت و دوو ڕۆژ پێش دەنگدانی گشتیی بەردەوام دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تەنیا لە ماوەی پێنج کاتژمێردا شەقام و شۆستە و دوورگەی نێوان شەقامەکانی بەغدای پایتەخت و بەشێک لەپارێزگاکانی دیکەی عێراق، بەتەواوی پڕبوون لەپۆستەر و وێنەی کاندیدان بەجۆرێک تەنیا نیو مەتر بۆشایی لەنێوان پۆستەرێک بۆ پۆستەرێکی دیکە ماوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: چاودێران و شرۆڤەکاران، پێیان وایە، هۆکاری ئەم جەنجاڵییەی پۆستەری هەڵبژاردن، کە لەرۆژانی داهاتوودا کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی بازاڕ و دەروونی هاووڵاتییان دەبێت، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی کاندیدان کە زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدە، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021، زیاتر لە سێ هەزار کاندید زیادی کردووە.
ئەمەش بزانە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 11ـی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 768 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین





