شاخەوان عەبدوڵڵا: پارتی ڕژد بوو لەسەر گەڕاندنەوەی زەوییە داگیرکراوەکانی کەرکووک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان
- هەواڵ
- 3 تشرینی یەکەم

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق و کاندیدی پارتی لە بازنەی کەرکووک
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە هاوکات کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، فراکسیۆنی پارتی لەم خولەی ئێستای پەرلەمان، ڕژد بوو لەسەر گەڕاندنەوەی زەوییە داگیرکراوەکانی کەرکووک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان و دوای هەولێکی زۆرمان، پرۆژەیاساکە پەسەند کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 3ـی 10ـی 2025، بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەفەرمی دەستیپێکرد، حیزب و لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنەکە لە ئەمڕۆوە تا 37 ڕۆژی دیکە، لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بانگەشە بۆ کارنامە و ئەجێندای خۆیان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق و کاندیدی پارتی لە بازنەی کەرکووک، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە هاونیشتمانیان کرد، بەهەمان گڕوتینی بەشداریکردن لە پرۆسەی سەرژمێری، بگەڕێنەوە شارەکەی خۆیان و دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن کە بە کردەوە سەلماندوویەتی، هەنگاو بەرەو ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە دەنێت.
کاندیدی بازنەی کەرکووکی لیستی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، فراکسیۆنی پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە دەبێت زەوییە داگیرکراوکان لە کەرکووک، بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان بگەڕێندرێنەوە و دوای هەوڵێکی زۆرمان، لە دانیشتنی پەرلەمان پرۆژەیاساکە پەسەند کرا.
دووپاتیشی کردەوە، حیزبەکەی بەڵێنێک بە خەڵک نادات کە نەتوانێت جێبەجێی بکات، بۆیە پارتی تاکە هێزی سیاسیی کوردستانیە کە بتوانێت پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکانی هاونیشتمانیان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین






