
وێنەی کۆمەڵێک پەرلەمانتاری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە هۆڵی کۆبوونەوەکە
ئاڤا نیوز
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ ئەندامانی پێشووی ڕەوتەکە لە پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی حەننانە لە پارێزگای نەجەف کۆبووەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاو نەکراوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ژمارەیەک پەرلەمانتاری پێشووی ڕەوتی سەدر چەندین وێنەیان لە هۆڵێکی گەورەدا بڵاوکردووەتەوە، وەک دەردەکەوێت وێنەکە بەر لە هاتنی سەدر بۆ کۆبوونەوەکە گیراوە، بەڵام هیچ هۆکار و وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە ڕانەگەیێنراوە.
زانیاریی زیاتر: هەموو پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشووی سەر بە ڕەوتی سەدر بەو پەرلەمانتارانەی ئەم خولەش کە دەستیان لەکار کێشابووەوە لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو ساڵح محەممەد عێراقی، کەسی نزیکی موقتەدا سەدر ئاشکرای کرد، سەدر داوای چاکسازیی هەمەلایەنە و گۆڕینی بەرپرسانی باڵای دەسەڵات دەکات لە بەرامبەر کۆتاییهێنان بە بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو کە بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
باکگراوند: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە کە پێشتر ناوی ڕەوتی سەدر بوو، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 بەشداری کرد و بە بەدەستهێنانی 73 کورسی لە سەرتاسەری عێراق بوو بە براوەی یەکەمی هەڵبژاردن. دواتر لە ساڵی 2022 بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکومەت، لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی کشانەوە.
ئەمەش بزانە: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ساڵی ڕابردوو بەشداری نەکرد و بڕیاری داوە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراقیش بایکۆت بکات، وەک هەڵوێستێک دژی "گەندەڵی و گەندەڵکاران".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین






