لیژنەی باڵای هەڵبژاردن وردەکاریی ڕۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل ڕوون دەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردنی سووریا و ئاڵای ئەو وڵاتە
ئاڤا نیوز
وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل، وردەکاریی ڕۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا ڕوون دەکاتەوە و وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیش ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی سووریا دەستیانپێکردووە، ىڕیارە سبەی 2025-10-5، یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا بکرێت. ژمارەی کورسییەکانیش 210 کورسی دەبێت، 70 ئەندامیان لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دیاری دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: نوار نەجمە، وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی سووریا 'سانا'ی ڕاگەیاند، پرۆسەکە کاتژمێر 9ـی بەیانی دەستپێدەکات بە هاتنی ئەندامانی دەستەی دەنگدەران بۆ ناوەندەکانی دەنگدان، بۆ نیشاندانی بەڵگەنامە فەرمییەکانیان و وەرگرتنی کارتی هەڵبژاردن، پاشان بەرەو سەرۆکی لیژنە لاوەکییەکان دەڕۆن بۆ بەدەستهێنانی فۆرمی هەڵبژاردن کە مۆری فەرمی لێدراوە.
زانیاریی زیاتر: نەجمە ئاماژەی بەوەدا کە دەنگدەر، دوای وەرگرتنی فۆرمەکە، دەچێتە ژووری دەنگدانی نهێنی بۆ ئامادەکردنی فۆرمەکەی، پاشان بە شێوەیەکی ئاشکرا لەناو سندوقی دەنگداندا دەنگی خۆی دەدات.
- پرۆسەی دەنگدان لە بنەڕەتدا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ کۆتایی دێت، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی تا کاتژمێر 4ـی پاشنیوەڕۆ ئەگەر هەموو ئەندامانی دەستەی دەنگدەران دەنگیان نەدابێت.
- نەجمە وتیشی کە لە کۆتایی پرۆسەکەدا سندوقەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا لەبەردەم دەزگاکانی ڕاگەیاندندا دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی دەستبەجێ جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێبکات و ئەنجامە سەرەتاییەکان لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بەدوای یەکدا ڕادەگەیەنرێن.
- ناو و ئەنجامە سەرەتاییەکان دواتر دەخرێنە بەردەم لیژنەکانی تانە لێدان، ئەگەر ناڕەزایەتی لەسەر شێوازی دەنگدان یان جیاکردنەوە هەبێت، پاشان ئەنجامە فەرمییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیەنرێن کە لیژنەی باڵا ڕۆژانی دووشەممە یان سێشەممەی داهاتوو ئەنجامی دەدات.
کێ، کێ هەڵدەبژێرێت؟
- 1578 کاندید، کە 14%یان ژنن، کێبڕکێ لەسەر دوو لەسەر سێی کورسییەکانی ئەنجوومەنی گەل دەکەن کە ژمارەیان 210 کورسییە، لە کاتێکدا سێیەکی دیکەی کورسییەکان لەلایەن سەرۆکی کۆمارەوە دادەنرێن، بەپێی ڕاگەیاندنی دەستووری کە مانگی ئازاری ڕابردوو دەرچوو.
- دەنگدانەکە لەلایەن دەستەی دەنگدەرانەوە لە سەرانسەری وڵاتدا ئەنجام دەدرێت، بە دابەشکردنی ژمارەی کورسییەکانی هەر ناوچەیەک بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانەکەی. بڕیارە نزیکەی 7 هەزار ئەندامی دەستەی دەنگدەران لە 60 ناوچەدا دەنگ بدەن، کە ئەوانە لەناو کۆمەڵێک پێشکەشکاری هەر ناوچەیەکدا لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە بۆ ئەم مەبەستە هەڵبژێردراون، بۆ 140 کورسی.
- لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای سوەیدا و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بڕیارە نزیکەی 6 هەزار ئەندامی دەستەی دەنگدەران لە 50 ناوچەدا دەنگ بدەن بۆ 120 کورسی."
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە