حیزبوڵڵای لوبنان هەڵوێستی خۆی لەبارەی پلانی ترەمپ بۆ ئاگربەستی غەززە ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 4 تشرینی یەکەم

نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا
ئاڤا نیوز
ڕۆژی شەممە، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، پلانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە دەستکاری کراوە بۆ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی، حەماس ڕێککەوتنی خۆی بۆ ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی ئیسرائیل و ڕادەستکردنی کەرتی غەززە بە دەسەڵاتێکی سەربەخۆی فەڵەستینی ڕاگەیاند، حیزبوڵڵای لوبنان کە سەر بە ئێرانە و لە ساڵی ڕابردوو شەڕێکی خوێناویی لەگەڵ ئیسرائیل کرد، بە گومانە لە پلانەکەی ترەمپ و بە بەشێک لە پلانی "ئیسرائیلی گەورە" ناوی دەبات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەعیم قاسم ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە چوارچێوەی پلانی گەورەی ئیسرائیلدا کار دەکات، ئەمریکاش بە تەواوی پشتیوانی لێدەکات، هەموو پلانێک بەشێکە لەو پلانە، هەر کشانەوەیەکیش کشانەوەیەکی تاکتیکییە بە چاوەڕوانی بارودۆخێکی باشتر.
نەعیم جەختی لەوە کردەوە کە "ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات بەشێکە لە پرۆژەی ئیسرائیلی گەورە و هەر پاشەکشەیەک یان کشانەوەیەک لە هەنگاوێکی تاکتیکی زیاتر نییە کە بارودۆخەکە سەپاندوویەتی". ئاماژەی بەمەش کرد، "چاوەڕێی ئەو دەرئەنجامە دەکەین کە فەڵەستینییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ پلانەکەدا پێی دەگەن، بەڵام دەزانین تەسلیمبوون لە فەرهەنگەکەیاندا نییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پلانەکەی ترەمپ هەوڵدەدات هێز لە گرووپە چەکدارەکان بسەنێتەوە کە لە ڕاستیدا پلانێکی ئیسرائیلییە بە جلوبەرگی ئەمریکییەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ لەم کاتەدا پلانەکەی پێشنیاز کردووە بۆ "بێ تاوانکردنی ئیسرائیل لەبەرامبەر شەپۆلی ئیدانەکردنی جیهانیدا"، زۆربەی وڵاتانی جیهان پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەکەن و دژایەتی جینۆساید دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






