لیژنەی یاسایی: ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق تا سەرەتای ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 4 تشرینی یەکەم

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی خولی ئێستای پەرلەمان بەهیچ شێوەیەک لە ئارادا نییە و بەگوێرەی یاساش، ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق تا 8-1-2026 بە هەموو دەسەڵاتەکانییەوە لە یاسادانان بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: پەرلەمانی عێراق 9-1-2022 یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجام دا و بەگوێرەی یاساش ماوەی خولی پەرلەمان چوار ساڵی تەقویمییە، بەوپێیەش تا 8-1-2026 لە کارەکانی بەردەوام دەبێت، بڕیارە ڕۆژی 11ی مانگی داهاتووش هەڵبژاردن بۆ خولی تازەی پەرلەمان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕایگەیاند، پەرلەمان تا 8-1-2026 بە هەموو دەسەڵاتەکانییەوە لە یاسادانان بەردەوام دەبێت، هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانیش لە ئارادا نییە و کاتی پێویستیش بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان نەماوە.
ئەو مانایە دەگەیێنێت: بەگوێرەی ماددەی 49ـی دەستوور 45 ڕۆژ پێش کۆتاییهاتنی خولی پەرلەمان پێویست دەکات هەڵبژاردن بۆ خولێکی نوێ بکرێت، بەوپێیەش ڕۆژێک دوای کۆتاییهاتنی ئەم خولەی پەرلەمان، دەکرێت خولی نوێی پەرلەمان لە 9-1-2026 سوێندی یاسایی بخوات و ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی و پێکهێنانی حکومەت دەست پێ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین






