ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی سلێمانی داوای قیر و کۆنکرێت دەکەن
- کوردستان
- 4 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەشێکی دانیشتووانی گەڕەكی كوردستان لە سلێمانی کە بە بەشی 37ـەکان ناسراوە، بەهۆی قیرتاونەکردنی شەقامێکەوە تووشی گرفت بوونەتەوە. گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دڵنیایی دەداتە دانیشتوانی ئەو گەڕەکە و دەڵێت، "کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکەین".
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوویەکی گەڕەکەکە بە ناوی محەممەد ئەحمەد دەڵێت، "تا ئێستا تەنیا خۆم 50 نووسراوم داوە بە شارەوانی یان بۆمان قیر بکەن یان کۆنکرێت بکەن". دانیشتوویەکی دیکەی گەڕەکەکە دەڵێت، "تەنیا خۆم 60 گەڵابە گڵم هێناوە بە پارەی خۆم ویستوومە چاکی بکەم، بەڵام وەکو خۆی لێیەتەوە".
لێدوانی فەرمی: ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا قسەی لەگەڵ زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی کردووە، دەڵێت: ئاگاداری کێشەکەین تاوەکو ئێستا چەند بەڵێندەرێک هاتوون و کارەکەیان وەرگرتووە، بەڵام پێش تەواوکردنی جێیان هێشتووە.
گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، ئێمە پەیمانیان پێ دەدەین کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکەین، چاوەڕێی بودجەین هەر کەمترین بودجەمان بۆ بێت بۆ ئەوانی تەرخان دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت




