
نووری مالیکی لەگەڵ کاندیدەکانی لیستەکەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە هێرشکردنەسەر سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانێتییەکەی کرد و ڕایگەیاند، سیاسەتمەداری ڕاستگۆ و خزمەتگوزار پێویستی بە بەکارهێنانی تواناکانی دەوڵەت و دروستکردنی سوپای ئەلیکترۆنی نییە بۆ شکاندنی نەیارەکانی و کڕینی ویژدانی خەڵک.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەناو ماڵی شیعەدا هەشت لیستی سەرەکی کێبڕکێی یەکتر دەکەن، لەناو ئەو لیستانەشدا هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، کێبڕکێی تووندی یەکتر دەکەن بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی لەسەر ئاستی عێراق.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ئەمڕۆ لە بەغدا بەشداری لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانێتییەکەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، "سیاسەتمەداری ڕاستگۆ و باوەڕ بەخۆبوو بە کارەکانی و دڵسۆز بۆ گەلەکەی، پێویستی بە دروستکردنی سوپای ئەلیکترۆنی نییە بۆ جوانکردنی وێنەی خۆی و شکاندنی ئەوانی دیکە، هەروەها پێویستی بە کڕینی ویژدان و دەنگی خەڵک نییە لە ڕێگەی بەکارهێنانی تواناکانی دەوڵەت و ماڵی گشتییەوە".
مالیکی لە وتارەکەی ئەمانەشی وت:
٠ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لەکاتێکدا ناوچەکە و جیهان بە دۆخێکی پڕ لە گرژییدا گوزەر دەکات، نیشانەی ئەزموونی تۆکمەی دیموکراسیی و سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسییە لە عێراق.
٠ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەوڵ بۆ پاراستنی شکۆ و سەروەری دەوڵەت، هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت و بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان دەدات کە گەرەنتی پاراستنی داهاتووی وڵاتن.
٠ بەشداری نەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردن وەڵامدانەوەی داواکاری پێشووی بەعسییەکان و ئەوانەیە کە شەڕ و ماڵوێرانییان بۆ عێراق دەوێت.
٠ داوا لە خەڵک دەکەم بە گڕوتینەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین






