ئاگادارییەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ لایەنەکان؛ بانگەشە بەم شێوازە و لەم شوێنانە قەدەغەیە
- عێراق
- 5 تشرینی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دانانی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارهێنانی سیکۆتین و چیمەنتۆ و دانانی لەسەر هێماکانی هاتووچۆ و مزگەوت و دامەزراوە گشتییەکان قەدەغەیە و سەرپێچیکاران بە پێبژاردنی دارایی سزا دەدرێن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێیەمین ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە و کێبرکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان، حەوت هەزار و 768 کەس خۆیان کاندید کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گشتاندنی بە نوسراوێکی ئەمیندارییەتی بەغدا کردووە بۆ چۆنییەتی ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندید و حیزب و هاوپەیمانێتییەکان و ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی بەکارهێنانی پۆستەری بانگەشە نابێت بە سیکۆتین بە دیوارەوە بلکێنرێت، چونکە دواتر لێی نابێتەوە، هەروەها نابێت پۆستەری بانگەشە بە چیمەنتۆ بەزەوییەوە قایم بکرێت، نابێت لەسەر هێماکانی هاتووچۆش دابنرێت.
هەر بەگوێرەی ڕێنماییەکە، نابێت لە دیواری باڵەخانەی حکومی، مزگەوت، حوسێنیە، قوتابخانە، پرد، ناوچەی شوێنەواری و پەیکەری کەسایەتییەکان لە شوێنە گشتییەکان پۆستەری بانگەشە هەڵبواسرێت، باشتریش وایە بانگەشە لەو کەرەستانە دروست بکرێت کە دوای بانگەشە لێکردنەوەیان ئاسان بێت یانیش ڕێگەی لەوانەش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بانگەشە بەکاربهێنرێن.
ئەمەش بزانە: ئەمیندارییەتی بەغدا لە نوسراوەکەیدا هۆشداری داوە و دەشڵێت، هەر پۆستەرێکی بانگەشە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانە دابنرێت لەلایەن شارەوانییەوە لادەبرێت و بە پێبژاردنی داراییش سزای کاندید و حیزب و هاوپەیمانێتییەکە دەدرێت، ئەویش بەجۆرێک نوسراو ئاڕاستەی کۆمیسیۆن دەکەن و لەو پارەیە دەبڕدرێت کە لایەنەکان لای کۆمیسیۆن وەک بارمتە (تەئمین) دایانناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پووتین: ڕووسیا لە هەناردەی نەوت بۆ هیندستان بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
بانکی نیشتمان لە کوردستان دەکرێتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سبەی شەپۆلی باران بارین دەست پێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پووتین: ڕووسیا لە هەناردەی نەوت بۆ هیندستان بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات دۆخی دوای هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەكەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن






