
سێباستیان لێکۆرنو. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سێباستیان لێکۆرنو لە 2025-09-10 لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا وەک سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرا، دوێنێ کابینەی نوێی حکومەتی پێکهێنا و ئەمڕۆ دەستی لەکار کێشایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-10-05، سەرۆکایەتی فەرەنسا کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی ئاشکراکرد، سیباستیان لێکۆرنو سەرۆکایەتی کابینەکە وەرگرت و وەک سەرۆکوەزیرانی دەستبەکار بوو، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە دەستی لەکارکێشایەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هێشتا لێکۆرنو بە فەرمی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی باس نەکردووە. بەڵام لەوانەیە کێشەی بەدەستهێنانی متمانە و کێشەکانی بەردەم پەسەندکردنی بودجە دوای دەستنیشانکردنی وەک سەرۆکوەزیران، لە پشت هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بن.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ماوەی دوو ساڵە زوو زوو لە پەرلەمانی فەرەنسا متمانە لە حکومەت وەردەگیرێتەوە و سەرۆکوەزیران دەگۆڕێت. دەستلەکارکێشانەوەی سێباستیان لێکۆرنو وەک نموونەیەکی دیکەی ئەم ناسەقامگیرییە سیاسییەی فەرەنسا لەقەڵەم دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ یەکشەممە، ئیمانوێل مۆولین، سکرتێری گشتیی کۆشکی ئەلیزێ ڕایگەیاند سێباستیان لێکۆرنو کابینەی نوێی پێکهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات





