ئەردۆغان: پێویستە هەسەدە خۆیان تێکەڵ بە دامەزراوەکانی سووریا بکەن
- کوردستان
- 8 تشرینی یەکەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا، جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' بە بەڵێنەکانیان و تەواوکردنی پرۆسەی یەکگرتن لەگەڵ حکومەتی سووریا کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کاتی گەڕانەوەی لە ئازەربایجان، کە نووسینگەکەی ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە، تیشکی خستە سەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە تورکیا، سووریا، فەلەستین و چەند پرسێکی دیکە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەست بە دۆخی سووریا ڕایگەیاند: "هێزەکانی سووریای دیموکرات دەبێت بە وەفا بن بەرامبەر بەڵێنەکانیان و پێویستە خۆیان بە تەواوی لەگەڵ سووریا یەکبخەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو لێدوانەی سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندی گشتی هێزەکانی هەسەدە، بە ئامادەبوونی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا و براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر میکانزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ـی ئازار.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگ هەڵنەگیرساوە؛ ئەمریکا مانگانە 410 ملیۆن دۆلار دژی ئێران خەرج دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگ هەڵنەگیرساوە؛ ئەمریکا مانگانە 410 ملیۆن دۆلار دژی ئێران خەرج دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاڵاوگەی بێجی تەقینەوە ڕوویدا و 10 بریندار هەیە






