نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لەسەر گرنگیی هەناردەكردنەوەی نەوت هاوڕابوون
- هەواڵ
- 9 تشرینی یەکەم

کۆبوونەوە و تەوقەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لە بەرژەوەندیی ئابووریی تەواوی عێراقدایە و، پرۆسەكە خزمەت بە ئارامی و سەقامگیریی عێراق بەگشتی دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9-10-2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركيا كۆبووه‌وه. پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، بوارەكانی هاریكاریی هاوبەشی توركیا و هەرێمی كوردستان، دۆخی گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سووريا، تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و ئاماده‌يييان نيشان دا بۆ بره‌وپێدانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى له كه‌رتى وزه‌دا.
بابەتە ستراتیژییەكە: نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان هاوڕابوون لەوەی؛ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جيهان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه، له به‌رژه‌وه‌نديى ئابووريى ته‌واوى عێراقدايه و، پرۆسه‌كه خزمه‌ت به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق به‌گشتى ده‌كات.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆككۆماری توركیا، به‌رده‌واميى پشتيوانى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا به گرنگ و جێى بايه‌خى توركيا له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه: سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاس و پێزانينى بۆ پشتیوانى و هاريكاريى توركيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه توركيا دراوسێيه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه و ده‌توانن له زۆر بواردا و بۆ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، پێكه‌وه هاريكارى بكه‌ن.
قوڵتر: پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەمەش بزانە: دوای وەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە 30 مانگ، ڕۆژی 27ـی ئەیلوولی 2025، هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆریی بۆ بازاڕەكانی جیهان لەڕێگای بەندەری جەیهانی توركییەوە، دەستیپێكردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە






