
دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە
ئاڤا نیوز
سێ تۆمەتبار لەسەر ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دەستگیر دەكرێن، كە لەژێر كاریگەری خواردنەوەی مەی، چەكی پاسەوانێك دەڕفێنن و تەقە لە پۆلیسەكان دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: شەوی ڕابردوو لەكاتژمێر 12:00ـی دوای نیوەشەو، سێ كەس بەمەبەستی سەردانیكردنی نەخۆش، دەچنە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، لەلایەن كارمەندانی پاسەوانی پرسگەی نەخۆشخانەكە ڕێكاری گونجاو دەگیرێتەبەر و ڕێگرییان لێ دەكرێت بچنە ژوورەوە؛ بەو پێیەی یەكێكیان بە ناڕاستی خۆی بە پزیشكی نەخۆشخانەكە ناساندووە و، یەكێكی دیكەیان مەست بووە و لەژێر كاریگەریی خواردنەوە كحولییەكان بووە، بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی پۆلیسەكان بەپێی ڕێنمایی ڕێگەیان نەداوە ئەو سێ كەسە بچنە نێو نەخۆشخانەی شار، شەڕ و ئاڵۆزی دروستبووە و یەكێك لە تۆمەتبارەكان، چەكی پۆلیسێك دەڕفێنێت و تەقە دەكات و هەڵدێت. دوای ئەو ڕووداوە؛ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانەكە، ئەو سێ تۆمەتبارە دەستگیر دەكەن.
زانیاریی زیاتر: ئێستا هەریەک لە تۆمەتباران (س ، س) لەدایكبووی 1969 (ب ، س ، س) لە دایكبووی 2006 (ب، س، س) لەدایكبووی 2004 بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 31/405 لە یاسای سزاكانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، كە بڕگەیەكی ئەم ماددەیە پەیوەستە بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی تاوانی كوشتن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





