هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمێنیکا
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە دەنگۆی ئەوە هەیە یەکێتی ئەوروپا مەرجی وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختەی خستبێتە سەر پاسپۆرتەکانی دۆمەنیکا و کاریبی، لەبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت و بابەتەکە بەمشێوەیە نییە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق خەڵکێکی زۆر بەتایبەت بەرپرسان و دەوڵەمەندان خواستی کڕین و وەرگرتنی پاسپۆرتی وڵاتانی ڕۆژئاوایان هەیە، بەتایبەت دۆمەنیکا و کاریبی بە پارەیەکی زۆر بۆ خۆیان و هاوسەر و منداڵەکانیان دەیکڕن، ئێستا هەزاران کەس هەیانە.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم پاسپۆرتانە ئەوەیە، خاوەنی پاپسۆرتەکە دەتوانێت بۆ زیاتر لە 130 وڵات بەبێ ڤیزا گەشت بکات، لەوانەش وڵاتانی ئەوروپا.
لێدوانی فەرمی: د.سالار مەرزانی، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی ڤیزا و پاسپۆرت، بە ئاڤای وتووە، بڕیارەکە بەمجۆرە نییە کە بڵاوبووەتەوە، بەڵکو یەکێتی ئەوروپا بڕیاری داوە لە ساڵی 2026ەوە هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمەنیکا و کاریبی بۆ ئەوەی گەشت بکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا، پێویستییان بە ڕەزامەندی پێشوەختە دەبێت کە پێی دەڵێن ئیتیاس، سیستەمی پرسی پێشوەختەی گەشتی ئەوروپا.
- ئەم پرۆسەیە وەک ڤیزا نییە، بەڵکو بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەکرێت، تێچووەکەی لەنێوان 10 بۆ 12 یۆرۆیە و لە ساڵێکدا تەنیا یەکجار وەردەگیرێت، ماوەیەکی کەمیشی پێویستە.
- لە بەریتانیاش شتێکی لەمجۆرە هەیە، هەڵگرانی پاسپۆرتی سانت کیتس و سانت لوشیا دەبێت پێشوەختە ڕەزامەندی وەربرگرن پێش گەشتکردن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت




