
دیمەنی قەزای ئاکرێ و خەبات
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی یەک ساڵدا کێشەی کەمئاوی لە سێ ناوچەی فراواندا چارەسەر دەکات و تا 30 ساڵی دیکە کەمئاوی بەرۆکیان ناگرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان پلاندادەنێت بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو، 70%ـی ئاو لەڕێگەی ئاوی ڕووبار و زێیەکان دابین بکات، 30% پشت بە ئاوی ژێر زەوی و بیرەکان ببەسرێت و سامانی ئاوی ژێر زەوی پارێزگاری لێبکات.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی کوردستان بە ئاڤای گوت، لە پڕۆژەی ئاوی بەردەڕەش، سێ ناحیە و 70 گوند سوودمەند دەبن، بە گوژمەی 428 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت، پڕۆژەکە لە یەک کاتژمێردا سێ هەزار مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە، 360 کیلۆمەتر تۆڕی ئاو و گواستنەوەیە، 58 خەزان لەخۆدەگرێت، لەماوەی 15 ڕۆژی داهاتوو بەردی بناغەی دادەنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پڕۆژەی ئاوی خەبات، 195 ملیار دینار ڕەزامەندی خەرجکردنی هەیە، لەئایندەیەکی نزیک دەدرێت بە کۆمپانیاکان. سەبارەت بە پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ, بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە 60٪ـی پڕۆژەکە تەواوبووە، سێ هەزار مەتر سێجا لە کاتژمێرێک ئاو گلدەداتەوە، 120 کیلۆمەتر هێڵ گواستنەوە و دابەشکردنە، سێ خەزانی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، سێ ناحیە و ژمارەیەک گوندی سنوورەکە لێی سوودمەند دەبن، تاوەکو کۆتایی 2026 کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی ئەو سنوورە دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





