
وێنەی کۆبوونەوەی نێوان ڕەجەن تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میسر
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هاوتا تورکییەکەی، دەتوانێت هاوکاربێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کاتی گەڕانەوەی ترەمپ لە شەرم شێخ بۆ واشنتن لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا سەرکردەکان بە تایبەتی ئەردۆغان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، لە وەڵامدا ترەمپ وتی، ئەردۆغان لەلایەن ڕووسیا ڕێزی لێدەگیرێت.
چی ڕوودەدات: ترەمپ هەمیشە ستایشی هەوڵەکانی ئەردۆغانی کردووە و بە پیاوێکی زیرەک وەسفی دەکات، دوای ڕێککەوتنی غەززە ئێستا سەرنجەکان لەسەر ڕاگرتنی شەڕی نێوان کێیڤ و مۆسکۆ دەبێت کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە ئەم شەڕە بەردەوامە، بۆ ئەم پرسە ئەگەر هەیە ئەنقەرە و واشنتن هەماهەنگی بکەن.
زانیاریی زیاتر: نووسینگەی ئەردۆغان ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ئەردۆغان لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا قسەی کردووە و ڕایگەیاندووە، دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکان پێویستیان بە زەبری هێز هەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام لە شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیادا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سێ سەرچاوەی ئاگادار لەم بابەتە ڕایانگەیاند کە ترەمپ ڕۆژی هەینی لە کۆشکی سپی پێشوازی لە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم





