
چارلی کیرکـی تەمەن 31 ساڵ، چالاکوانی دیاری ئەمریکا و لایەنگری سەرسەختی ترەمپ بوو
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرزترین ڕێزلێنانی مەدەنی میللەت کە مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتییە، ببەخشێتە چالاکوانی ئەمریکی چارلی کیرک کە لە مانگی ڕابردوو تیرۆر کرا.
وێنە گەورەکە: دوای گەڕانەوەی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ بەشداری مەراسیمی ڕێزلێنانی چالاکوانی دیاری ئەمریکی چارلی کیرک دەکات، 14 ی تشرینی یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونی کیرکە. تەمەنی دەبووە 32 ساڵ، ئەو ڕۆژەش وەک ڕۆژێکی نیشتمانی یادکردنەوە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاوە دیاریکرا.
پەیامی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ دوای کوژرانی کیرک وتی، "کەس لەئەو باشتر لە دڵی گەنجانی ئەمریکا تێنەدەگەیشت".
بۆچی گرنگە: ترەمپ ڕایگەیاند، لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە بەشداری ڕێزلێنانەکە دەکات، کیرک بە "هاوڕێ و دۆستی هەموومان" ناوی بردووە، ئەمڕۆش مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی دەبەخشێتە کیرک.
باکگراوند: چارلی کیرکـی تەمەن 31 ساڵ، چالاکوانی دیاری ئەمریکا و لایەنگری سەرسەختی ترەمپ بوو، دامەزرێنەری گرووپی خوێندکارانی نەریتخواز بوو بەناوی "خاڵی وەچەرخان لە ئەمریکا"، لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە 10-9-2025 تەقەی لێکرا و کوژرا.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ لە ساڵی ڕابردووەوە دووجار هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە. لە یەکێکیاندا، بەسووکی بریندار بوو، دووەمجار لە نزیک یانەیەکی گۆڵف لە نزیک کۆشکەکەی لە ناوچەی "پاڵم بیچ" لە مەیامی هەوڵی تیرۆرکردنی درا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم





